دادگای باڵای فیدراڵی لەبارەی درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی كوردستان کۆدەبێتەوە
K24 - هەولێر
بڕیاره ئه‌مڕۆ دادگای باڵای فیدراڵی عێراق له‌سه‌ر تۆماركردنی سكاڵایه‌ك له‌باره‌ی درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی كوردستان، كۆببێته‌وه.
پێشتر سێ جار دادگای باڵای فیدراڵی عێراق له‌سه‌ر پرسی ده‌ستووریی بوونی درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ماوه‌ی ساڵێك، دانیشتنه‌كانی دواخستووە و بڕیاریدا له دانیشتنی داهاتوودا كه ئه‌مڕۆیه گفتوگۆ له‌باره‌ی ئه‌م پرسه بكات.
لە کۆبوونەوەی 9/10/2022، پەرلەمانی کوردستان، پێشنیازەیاسای بەردەوامبوونی خولی پێنجەمی (درێژکردنەوەی تەمەنی) بە زۆرینەی دەنگ پەسندکرا، بەمەش خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان بۆ زیاتر لە ساڵێکی دیکە بەردەوام دەبێت. وەک لە پێشنیازەیاساکە هاتووە: خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان – عێراق، تا کۆتایی وەرزی یاسادانانی پاییزەی ساڵی 2023 لەسەرجەم کار و ئەرکەکانی بەردەوام دەبێت.
ئەمە لەکاتێکدایە بە مەبەستی هەنگاونان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، لە کۆبوونەوەی رۆژی 22ی ئایاری 2023ی پەرلەمانی کوردستان، بە دەنگی 58 پەرلەمانتار کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی کوردستان کارا کرایەوە.