کۆبوونەوەی دادگای فیدراڵی لەبارەی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان دواخرا

باڵه‌خانه‌ی دادگای فیدراڵی
باڵه‌خانه‌ی دادگای فیدراڵی

K24 – بەغدا

دادگای فیدراڵی جارێکی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لەبارەی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان دواخست.

پەیامنێری کوردستان24 لە بەغدا رایگەیاند، بڕیاربوو ئەمڕۆ کۆبوونەوەی دادگای فیدراڵی لەبارەی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت، بەڵام کۆبوونەوەکە بۆ 30/5/2023 دواخرا.

ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر سێ جار دادگای باڵای فیدراڵی عێراق له‌سه‌ر پرسی ده‌ستووریی بوونی درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ماوه‌ی ساڵێك، دانیشتنه‌كانی دواخستووە.

لە کۆبوونەوەی 9/10/2022، پەرلەمانی کوردستان، پێشنیازەیاسای بەردەوامبوونی خولی پێنجەمی (درێژکردنەوەی تەمەنی) بە زۆرینەی دەنگ پەسندکرا، بەمەش خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان بۆ زیاتر لە ساڵێکی دیکە بەردەوام دەبێت. وەک لە پێشنیازەیاساکە هاتووە: خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان – عێراق، تا کۆتایی وەرزی یاسادانانی پاییزەی ساڵی 2023 لەسەرجەم کار و ئەرکەکانی بەردەوام دەبێت.