دەستڕێژی گولـلە لە ماڵی سەرۆکی شارەوانی دەربەندیخان کرا
K24 - هەولێر:
تهقه له ماڵی سهرۆكی شارهوانی دهربهندیخان كرا و قایمقامی ئهو قهزایه دهڵێت: سهرۆكی شارهوانی سهلامهته.
سلێمان محەممەد قائیمقامی دەربەندیخان بە کورستان24 راگەیاند، دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ تەقە لە عوسمان عەبدوڵڵا سەرۆکی شارەوانی دەربەندیخان کراو فیشەکێکی زۆر بەرماڵ و ئۆتۆمبێلی سەرۆکی شارەوانی کەوتووە.
قایمقامی دەربەندیخان ئەوەشی راگەیاند، تەقەکەرەکە ناسراوەو بەهۆی لادان و رووخاندنی زێدەڕۆییەوە هەڵیکوتاوەتە سەر ماڵی سەرۆکی شارەوانی، لەکاتی هێرشەکەشدا، سەرۆکی شارەوانی لە ماڵەوە بووە و سەلامەت و تەنیا زیانی ماددی هەبووە.