دادگای له‌نده‌ن شازاده هاری له پۆلیسی پاسه‌وانی كه‌سی بێبه‌ش كرد
K24 – هەولێر:
شازاده هاری ئه‌و داوا یاساییه‌ی دۆڕاند، كه داوای كردبوو ڕێگه‌ی پێ بدرێت پاره بدات بۆ كڕین و به‌ده‌ستهێنانی پۆلیسی پاسه‌وانی كه‌سی، هاوكات پارێزه‌رانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی به‌ریتانیا دژی هه‌ر بیرۆكه‌یه‌كن كه رێگه به ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی ئه‌و وڵاته بدات له رێگه‌ی پاره‌وه هێزه ئه‌منییه‌كان بكڕن و به‌كرێ بگرن بۆ پاسه‌وانلێكردنیان.
له‌لای خۆیانه‌وه پارێزه‌رانی هاری هه‌موو هه‌وڵێكیان دا بۆ ئه‌وه‌ی پێداچوونه‌وه به بڕیاره‌كه‌ی دادگا بكرێت، به‌ڵام دادوه‌ری دادگای باڵای له‌نده‌ن، رێگری له هه‌ر جۆره پێداچوونه‌وه‌یه‌كی له‌م شێوه‌یه به بڕیاره‌كه كرد.
ئه‌و بڕیاره‌ی دادگای باڵای له‌نده‌ن دوای دانیشتنێكی یه‌ك ڕۆژی هات، كه هه‌فته‌ی رابردوو به‌ڕێوه‌چوو. به‌گوێره‌ی گوته‌بێژه‌كه‌یان له‌و كاته‌وه، هاری و ساسكسی هاوسه‌ری له شاری نیویۆرك له ئه‌مه‌ریكا له‌لایه‌ن هه‌ندێك وێنه‌گری هه‌رزه‌وه كه به ئۆتۆمبێل به‌دواوه‌یان بوونه، خه‌ریك بووه دووچاری كاره‌سات ببنه‌وه.
به‌گوێره‌ی سیسته‌می به‌ریتانیا هاری دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی 2020 ده‌ستبه‌رداری ئه‌ركی پادشایه‌تی بوو وه‌ك ئه‌ندامێكی كارای خێزانی پادشای به‌ریتانیا، بۆی نییه چیتر ببێته خاوه‌نی پۆلیسی پاسه‌وانی كه‌سی، به‌ڵام ئه‌و له‌لای خۆیه‌وه و له رێگه‌ی پارێزه‌ره‌كانییه‌وه هه‌وڵی دا له رێگه‌ی تانه‌دان له یاساكه، ئه‌و مافه به‌شێوه‌یه‌كی دیكه بۆی خۆی به‌ده‌ستبهێنێت، ئه‌ویش له رێگه‌ی كڕینی پۆلیسی پاسه‌وانی كه‌سی بوو، به‌ڵام دادوه‌ری دادگای باڵای له‌نده‌ن، داواكارییه‌كه‌ی ره‌تكرده‌وه.