ڕێكاره‌كان بۆ ڕێگریی له ڕووداوی نه‌خوازراو لە بازاڕى سلێمانى توندتر کران
K24 – سلێمانی:
به مه‌به‌ستی ڕێگریی له ڕووداوی نه‌خوازراو قایمقامییەتی سلێمانی ڕێكاره‌كان توندتر ده‌كات، قایمقامییه‌تی سلێمانی بۆ ئه‌وه‌ی رێگریی له هه‌ر ڕووداوێكی نه‌خوازراو بكرێت، واده‌یه‌كی بۆ كاسبكاران و خاوه‌ن دوكانه‌كان دانابوو تاکوو سه‌رپێچییه‌كانییان لاببه‌ن؛ ئێستە واده‌کە كۆتایی هاتووه، بۆیه به گوێره‌ی ڕێكاره‌كان ده‌بێت دوکاندارەکان لە شەواندا کاڵا و كه‌لوپه‌له‌كانیان ببەنە ژوورەوە و بە پەردە ڕووپۆشی نەکەن.
ڕێكاره‌كان بۆ ڕێگریی له ڕووداوی نه‌خوازراو لە بازاڕى سلێمانى توندتر کران و هەنگاوى یەکەم چارەکردنی گرفتەکانی کارەبا، کامێرای چاودێری، لایەنی تەناهی و مەرجەکانی بەرگریی شارستانی لە دوکانەکانە، هەروەها لابردنى بەشێکى زۆرى بنمیچی چینکۆى ناو بازاڕ، کە بە هەڕەمەکى دانرابوون، بەشێکی زۆری دوکاندارەکانیش پابەندبوون و چارەی کەموکورتییەکانیان کردووە، هاوکات داواکاریشیان هەیە.
قۆناغێکی دیکە ئاگادارکردنەوەی پێشوەختەی سەرجەم دوکاندار و بازاڕەکان ، بۆ لەمەودوا دەبێت لە شەواندا کاڵاکانیان ببەنە ژوورەوە و دەڕابی دوکانەکانیان دابخەن، بۆ ئەوەی بتوانرێت رێگری لە ڕوودانی ئاگرکەوتنەوە و ڕووداوی نەخوازراو بکرێت، ڕێکارە یاساییەکانیش بەرامبەر ئەو کەسانە دەگیرێتەبەر کە سەرپێچی دەکەن.
گۆران قادر، سەرۆکى لێژنە هاوبەشەکانى قایمقامیەتى سلێمانى، تایبەت بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، ئەو شمەکانەی کە پێویست دەزاندرێت لا ببرێن، بەشێکی زۆریان لابراون و سەرجەم ڕێنماییەکانیش جێبەجێ کراون، بەشێکی زۆری دوکاندارانیش پێوەی پابەندن، هەڵمەتەکان بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی هیچ مەترسییەک نامێنێت، هەر کەسێکیش سەرپێچی بکات سزا دەدرێت.