ته‌ندروستی عێراق ژماره‌ی تووشبوون و گیانله‌ده‌ستدانی نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوونی به كوردستان24 راگه‌یاند
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، تا ئێستا 139 كه‌س له‌سه‌رتاسه‌ری عێراق تووشی نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون بوونه و 20 كه‌سیش به‌هۆیه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
سه‌یف به‌در گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، به كوردستان24ـی راگه‌یاند، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه ئه‌وانه‌ی له عێراق تووشی نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون بوونه، ژماره‌یان گه‌یشتووه‌ته 139 كه‌س و 20 كه‌سی دیكه‌ش به‌هۆی ئه‌م نه‌خۆشییه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
پارێزگای زیقار 40 تووشبوو و شه‌ش گیان له‌ده‌ستدان
پارێزگای به‌سره 22 تووشبوو و سێ گیان له‌ده‌ستدان
پارێزگای موسه‌ننا 11 تووشبوو و سێ گیان له‌ده‌ستدان
پارێزگای میسان نۆ تووشبوو و بێ گیان له‌ده‌ستدان
پارێزگای نه‌جه‌ف نۆ تووشبوو و یه‌ك گیان له‌ده‌ستدان
پارێزگای واست هه‌شت تووشبوو و یه‌ك گیان له‌ده‌ستدان
له پارێزگای به‌غدا (ره‌سافه) حه‌وت تووشبوو و یه‌ك گیان له‌ده‌ستدان
به‌غدا (كه‌رخ) حه‌وت تووشبوو و بێ گیان له‌ده‌ستدان
پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین پێنج تووشبوو و بێ گیان له‌ده‌ستدان
پارێزگای بابل پێنج تووشبوو و یه‌ك گیان له‌ده‌ستدان
پارێزگای دیاله و دیوانییه چوار تووشبوو و یه‌ك گیان له‌ده‌ستدان
پارێزگای كه‌ربه‌لا سێ تووشبوو و یه‌ك گیان له‌ده‌ستدان
پارێزگای ئه‌نبار دوو تووشبوو و بێ گیان له‌ده‌ستدان
پارێزگای هه‌ولێر یه‌ك تووشبوو و یه‌ك گیان له‌ده‌ستدان
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئه‌وه‌شی بۆ كوردستان24 خسته‌ڕوو، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق جه‌خت له پابه‌ندبوون به رێنماییه‌كان ده‌كاته‌وه. روونیشده‌كاته‌وه، كه ئه‌و نه‌خۆشییه له‌نێوان ئاژه‌ڵ و مرۆڤدا هاوبه‌شه.
ده‌شڵێت: "ئه‌گه‌ر نه‌خۆشییه‌كه به‌خێرایی ده‌ستنیشان بكرێت، چاره‌سه‌ری ئاسانتر ده‌بێت، رێگه‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی تای خوێن به‌ربوونیش، ئه‌ركی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵه".
داواش له هاووڵاتیان ده‌كات، گۆشت له‌و شوێنانه بكڕن كه مۆڵه‌تدارن.