ئێران جوڵاندنى هێزى ره‌تكرده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
كۆمارى ئيسلامى ئێران ره‌تيكرده‌وه، له سنووره‌كانى توركيا جوڵه‌ى به هێزى ئاسمانى وڵاته‌كه‌ى كردبێت.
چه‌ند سه‌رچاوه‌يه‌كى هه‌واڵى ده‌نگۆى ئه‌وه‌يان بڵاوكردبوويه‌وه، كۆمارى ئيسلامى ئێران له ته‌برێزى پايته‌ختى پارێزگاى ئازه‌ربايجانى خۆرهه‌ڵات و هاوسنوورى توركيا جووڵه‌ى به هێزى ئاسمانى خۆى كردووه.
سه‌عيد شابيسته‌رى، جێگرى پارێزگارى ئازه‌ربايجانى خۆرهه‌ڵات بۆ كاروبارى ئه‌منى رايگه‌ياند، هيچ جووڵه‌يه‌ك به فڕۆكه سه‌ربازييه‌كانى ئێران له سنوورى ئازه‌ربايجانى خۆرهه‌ڵات نه‌كراوه.
گوتيشى: هێزه ئه‌منييه‌كان له ئاماده‌باشيدان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ر په‌لامار و ئه‌گه‌رێكى چاوه‌ڕوان نه‌كراو.