20 هەزار چەکداری ڤاگنەر له با‌خموت کوژراون
K24 - هه‌ولێر:
یه‌ڤگێنی پریگۆزین فەرماندەی گرووپی ڤاگنەری رووسی رایگەیاند، لە شەڕی شاری با‌خموت 20 هەزار چەکداریان لێکوژراوه.
چەکدارانی ڤاگنەر شانبەشانی سەربازانی سوپای رووسیا بەشداری شەڕی ئۆکرانیا دەکەن و هێزی سەرەکی ئۆپەراسیۆنی شاری با‌خموت، گرووپی ڤاگنەر بەڕێوەدەبات.
پریگۆزین ئاشکراشیکرد، نیوەی ئەوانەی لەم ئۆپەراسیۆنەدا کوژراون، تاوانباره ئازادکراوەکان بوون.
پریگۆزین پێشتر رایگەیاندبوو، لەشکرکێشی بۆ سەر ئۆکرانیا بۆ رووسیا ئەنجامی پێچەوانەی هەبوو.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، ئامانجی رووسیا داماڵینی چەک له ئۆکرانیا و رێگری بوو لە نزیکبوونەوەی ئەم وڵاته ئۆکرانیا لە رۆژئاوا، بەڵام ئەم جەنگه وایکرد دۆخێک دروستببێت ئۆکرانیا لە هەموو جیهانەوە هاوکاری چەکداری وەربگرێت.
له 24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایه‌سه‌ر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه.