رێگه‌ى ئه‌نجه‌رليك داخرا
K24 – هه‌ولێر:
كونسوڵخانه‌ى ئه‌مريكا له توركيا رايگه‌ياند، به هۆى ئه‌و ره‌وشه نوێيه‌ى له توركيا هاتووه‌ته ئاراوه، كاره‌باى نوسينگه‌كه‌يان بڕاوه و رێگه‌ى سه‌ره‌كى ئه‌نجه‌رليكيش داخراوه.
#كوده‌تاى_سوپاى_توركيا، كه شه‌وى رابردوو ده‌ستيپێكرد و سه‌ر له به‌يانى ئه‌مڕۆ شكستهێنانى راگه‌يه‌ندرا، بووه‌ته هۆى درووستبوونى پشێوى له توركيا.
كونسوڵخانه‌ى ئه‌مريكا روونيكردووه‌ته‌وه، هێشتا نازانن هۆكارى بڕانى كاره‌باى نووسينگه‌كه‌يان چييه.
ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه، رێگه‌ى هاتوچۆى فڕۆكه‌خانه‌ى ئه‌نجه‌رليك داخراوه.
تا ئێستا هۆكارى داخستنى ئه‌نجه‌رليك ئاشكرا نه‌كراوه.
بنكه‌ى ئاسمانى ئه‌نجه‌رليك شوێنى هه‌ڵفڕينى ئه‌و فڕۆكانه‌يه كه ئۆپراسيۆنى ئاسمانى هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى له دژى داعش ئه‌نجام ده‌درێت.