سبەی کیژانی سلێمانی لە هەولێر کۆنسێرتێک ساز دەکەن

K24 - هەولێر:

بڕیارە رۆژی شەممە 27ـی ئایاری 2023 لە هۆڵی رۆشنبیری پایتەختی هەرێمی کوردستان، کیژانی سلێمانی لە ئێوارە کۆنسێرتێکدا بە رابەرایەتی هونەرمەند، ئەنوەر قەرەداغی کۆنسێرتێک پێشکەشی خەڵکە هونەردۆستەکەی هەولێر بکەن.

فەرهەنگ غەفوور بەڕێوەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر لە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە کوردستان24ـی راگەیاند: بەڕێوەبەرایەتیەکەمان لە دوا چالاکیی خۆیدا، ئێوارە کۆنسێرتێکی فراوان بۆ گرووپی کیژانی سلێمانی بە رابەرایەتی مامۆستای موزیکژەن ئەنوەر قەرەداغی لە شەکرە شار و لانکەی شیعر و موزیک و گۆرانی رەسەن ساز دەکات.

لە کۆنسێرتەکەدا، کیژانی سلێمانی گۆرانی بۆ عەشق و دڵداری دەچڕن و هەولێر پڕ دەکەن له موزیک و گۆرانی رەسەنی کوردی.