ئه‌ردۆغان 40 داواكارى گشتيى بۆ لێكۆڵينه‌وه له كوده‌تاكه دامه‌زراند
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى دادى توركيا 40 داواكارى گشتيى دامه‌زراند بۆ ئه‌وه‌ى لێكۆڵينه‌وه له #كوده‌تاى_سوپاى_توركيا بكه‌ن.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا ئاژانسى هه‌واڵده‌رى ئه‌نادۆڵى سه‌ر به حكومه‌ت بڵاويكرده‌وه، كه ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى شوراى ده‌وڵه‌ت و ئه‌وانه‌ى گومانيان لێكراوه لايه‌نگرى فه‌تحوڵڵا گوله‌ن بن ده‌ستگيركراوون.
ئه‌مڕۆ ده‌سه‌ڵاتدارانى توركيا به ده‌يان كه‌سيان به تۆمه‌تى تێوه‌گلان له #كوده‌تاى_سوپاى_توركيا ده‌ستگيركرد و سه‌دانى ديكه‌يان له پۆسته‌كانيان دوورخسته‌وه.