شه‌ڕی نیوان پۆلیس و سوپا له‌و هۆتێله‌ی كه ئه‌ردۆغانی تێیدابوو
K24 – هه‌ولێر
وێنه‌ی شه‌ڕی نێوان پۆلیس و سوپای توركیا له‌و هۆتێله‌ی كه ئه‌ردۆغانی تێدابوو، بڵاوكرایه‌وه.
ئه‌ردۆغان له شه‌وی كوده‌تای سه‌ربازی له هۆتێلێكی ناوچه‌ی گه‌شتیاری مارماریس له پارێزگاری موغلا له باشووری رۆژئاوای توركیا بوو.
گرووپیكی 10 – 15 كه‌سی به ده‌موچاوی داخراو له كۆپته‌ر دێنه خواره‌وه و هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر هۆتێله‌كه، كه له ئه‌نجامدا شه‌ڕ و پێكدادان له نیوان پۆلیس و سه‌ربازان لێكه‌وته‌وه و هێزی پۆلیس توانی پێشی به هێرشی سه‌ربازانی سوپا بگرن و هۆتێله‌كه بپارێزن،
سه‌ربازانی سوپای توركیا له كوپته‌ر هاتنه خواره‌وه و هۆتێله‌كه‌یان ئابلۆقه‌دا، كه باس له هێرشی 2 یان 3 كۆپته‌ر بۆ سه‌ر هۆتێل ده‌كرێت و سێ پۆلیس له ئه‌نجامی شه‌ڕ و پێكدادان برینداربوونه.
به‌ڵام هێرشه‌كه پاش ئه‌وه‌ی بووه كه ئه‌ردۆغان هوتێله‌كه‌ی به‌جێهشتبوو و به‌ره‌و ئیستانبوڵ ده‌گه‌ڕایه‌وه.