دووكه‌ڵ له باڵاخانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی جه‌ندرمه‌ی توركیا هه‌ڵده‌ستێت
K24 – هه‌ولێر
به‌هۆی شه‌ڕ و پێكدادانی نێوان كوده‌تاچییه‌كان و پۆلیس دووكه‌ڵ له باڵاخانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی جه‌ندرمه‌ی توركیا له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌خت به‌رز ده‌بێته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی جه‌ندرمه‌ی توركیا له سه‌ره‌تای كوده‌تای سه‌ربازی، له‌لایه‌ن كوده‌تاچییه‌كانه‌وه كۆنترۆڵكرابوو، كه ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه دژی كوده‌تا بوو و پشتگیری له حكوومه‌ت ده‌كرد.
پاش ئه‌وه‌ی كه كوده‌تاچییه‌كان له‌سه‌ر شه‌قام پاشكه‌شه‌یان كرد و خۆیان راده‌ستی پۆلیس و خه‌ڵك كرد، ئه‌وانه‌ی كه له‌ناو بینای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی جه‌ندرمه بوون، به‌ره‌نگاری پۆلیس بوونه‌وه، كه له ئه‌نجامدا شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان هه‌ردوو لا روویدا و دووكه‌ڵ له بینای به‌رێوه‌به‌رایه‌تی جه‌ندرمه به‌رزبووه‌وه.
كوده‌تاچییه‌كان هه‌روه‌ها به كۆپته‌ر هێرشیانكردبووه سه‌ر باڵاخانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئه‌منییه‌تی توركیا له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌خت كه زیانێكی زۆر به بیناكه گه‌یشتووه و هه‌ندێ ئۆتۆمبێلیش به ته‌واوه‌تی سوتێنراون.
له په‌رله‌مانی توركیا، كه به كۆپته‌ر بۆردومانكراوه، ژووری تایبه‌ت به سه‌رۆك وه‌زیران بینالی یلدرم و هه‌ندێ له ژووره‌كانی دیكه‌ی په‌رله‌مانتاران روخێنراون، كه 12 كه‌س به‌هۆی هێرشه‌كه‌وه بریندارببوون.