به‌رپرسێكی ئۆكرانی: ره‌نگه سبه‌ی هێرشی پێچه‌وانه بۆ گێڕانه‌وه‌ی خاكه داگیركراوه‌كانمان ئه‌نجام بده‌ین
K24 – هه‌ولێر:
سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و به‌رگری ئۆكرانیا رایده‌گه‌یه‌نێت، ئۆكرانیا ئاماده‌یه هێرشی پێچه‌وانه بۆ گێڕانه‌وه‌ی خاكه داگیركراوه‌كانی ئه‌نجام بدات.
ئۆلیسكی دانیلۆڤ سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و به‌رگری ئۆكرانیا، به ئاژانسی هه‌واڵی (BBC)ـی به‌ریتانی راگه‌یاند، ئۆكرانیا ئاماده‌یه بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی گێڕانه‌وه‌ی خاكه داگیركراوه‌كانی. ده‌شڵێت: "بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م هێرشه، ده‌مێكه چاوه‌ڕێین".
دانیلۆڤ ئاماژه‌ی به كاتی ئه‌نجامدانی هێرشی پێچه‌وانه نه‌كردووه و گوتی: "هێرشه‌كه بۆ گێڕانه‌وه‌ی خاكی داگیركراوی ئۆكرانیایه، كه له‌لایه‌ن رووسیاوه داگیركراوه".
ناوبراو گوتی: "ره‌نگه هێرشه‌كه سبه‌ی ده‌ستپێبكات، یاخوود دووسبه‌ی، یان هه‌فته‌یه‌كی دیكه".
هۆشداریشیدا، كه حكومه‌تی ئۆكرانیا مافی هه‌ڵه‌كردنی له بڕیاردان نییه، ئه‌مه هه‌لێكی مێژووییه و نابێت له‌ده‌ستی بده‌ین و بیدۆڕێنین".
له 24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایه‌سه‌ر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه.