ئەمینە ئەردۆغان: هیوادارم گەڕی دووەمی هەڵبژاردن ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ توركیا

K24 - هەولێر:
خانمی یهكهمی توركیا رایدهگهیهنێت، هیوادارم گەڕی دووەمی هەڵبژاردن، ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ توركیا. ههروهها دهشڵێت: "هیوای ماندوونەبوون بۆ کارمەندانی ناوەندەکانی دەنگدان دەخوازم".
ئەمینە ئەردۆغان هاوسەری سەرۆكکۆماری تورکیا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتهر پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا نووسیوویهتی: "لە میانی هەڵبژاردنی سەرۆكکۆماردا، دەنگی خۆمان دا".
ئەمینە ئەردۆغان لە پەیامهكهیدا ههروهها رایگەیاند، هیوادارم گەڕی دووەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی كۆماری توركیا، ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ گەل و وڵات. گوتیشی: "هیوای ماندوونەبوون بۆ کارمەندانی ناوەندەکانی دەنگدان دەخوازم".
ههروهها نووسیوویهتی: "هیوادارم گەڕی دووەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی كۆماری توركیا ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ گەل و وڵاتمان و هیوای ماندوونەبوون بۆ کارمەندانی ناوەندەکانی دەنگدان دەخوازم".
ئەمڕۆ گەڕی دووەمی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری تورکیا بەڕێوەچوو و پڕۆسهی دهنگدان كۆتاییهات، هەر یەک لە کەمال کڵچدارئۆغڵو، و رەجەب تەیب ئەردۆغان کاندیدن بۆ پۆستی سەرۆککۆماری تورکیا.
لە پڕۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری تورکیا زیاتر لە 60 ملیۆن و 904 هەزار کەس مافی دەنگدانیان هەیە، 47 هەزار دەنگدەر لە رووی تەمەنەوە بۆ یەکەمجارە بەشداری لە پرۆسەی دەنگدان دەکەن.
بۆ پرۆسەی دەنگدان لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری تورکیا، 191 هەزار و 884 هەزار سندووقی دەنگدان لە تورکیا دانراون.
پرۆسەی دەنگدان لە کاتژمێر 08:00 دەستپێدەکات تا 5ی ئێوارە بەردەوام دەبێت.
بەگوێرەی دەرئەنجامەکانی کۆمیسیۆن، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە هاوپەیمانی کۆمار، 49.52%ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە و رکابەرە سەرەکییەکەی کەمال کڵچدارئۆغڵو، لە هاوەپەیمانی میللـەت 44.88%ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە و سینان ئۆغانیش لە هاوپەیمانی ئاتا، 5.17%ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.
بەپێی رێژەی دەنگەکانی هەڵبژاردنیش کە رێژەی بەشداریکردن گەیشتە 86.98%، رەجەب تەیب ئەردۆغان، 27 ملیۆن و 133 هەزار و 837 دەنگی بەدەستهێناوە، کەمال کڵچدارئۆغڵوش 24 ملیۆن و 594 هەزار و 932 دەنگی بەدەستهێناوە، دەنگەکانی سینان ئۆغانیش بریتییە لە دوو ملیۆن 831 هەزار و 208 دەنگ.
لەم گەڕەی پرۆسەی دەنگدان، سینان ئۆغان، کاندیدی هاوپەیمانی ئاتا لە گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنەکانی تورکیا، کشاوەتەوە و پشتیوانی خۆی بۆ رەجەب تەیب ئەردۆغان، کاندیدی هاوپەیمانی کۆمار لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا راگەیاندووە. داواشی لەو دەنگدەرانە کرد کە لە گەڕی یەکەم متمانەیان بەوداوە، لە گەڕی دووەم دەنگ بە ئەردۆغان بدەن، وەک خۆی رایگەیاند، کاندیدەکی هاوپەیمانی کۆمار لە بەرنامە و داواکارییەکانی ئەوان نزیکە.
سینان ئۆغان کە خۆی یەکێک بوو لە سەرکردەکانی مەهەپە کە هاوپەیمانی ئاکپارتییە لە هاوپەیمانی کۆمار و لە پێکهێنانی حکومەتی پێشووی ئەو وڵاتەش هەر پێکەوەبوون، دوای جیابوونەوەی لە مەهەپە، بۆ هەڵبژاردنی 14ـی ئایار، هاوپەیمانی ئاتای پێکهێنا و خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی تورکیا کاندید کرد و زیاتر لە دوو ملیۆن و 800 هەزار دەنگی بەدەستهێنا.
هەروەها ئومێد ئۆزداغ، سەرۆکی پارتی زەفەر (سەرکەوتن) کە بەشێکە لە هاوپەیمانی ئاتا، لەگەڵ کڵچدارئۆغڵو رێککەوتنێکی واژووکرد، بۆ پشتیوانیکردنی لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردن لە بەرامەبەر ئەردۆغان.
پارتی زەفەر لە هاوپەیمانی ئاتا پێکهێنەری سەرەکی هاوپەیمانی ئاتا بوو کە لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی تورکیا بۆ یەکەمجار بوو بەشداری بکات، دوای ئەوەی لە ساڵی 2021 لەلایەن ئومێد ئۆزداغەوە دامەزرا، بەڵام نەیتوانی هیچ کورسییەک لە پەرلەمانی تورکیا بەدەستبهێنێت بەهۆی ئەوەی نەیتوانی بەربەستی بەدەستهێنانی 7%ـی دەنگەکان بەدەستبهێنێت، کاتێك پارتەکە تەنیا 2.23%ـی دەنگی بەدەستهێنا و وەک هاوپەیمانیش رێژەی دەنگەکانیان گەیشتە 2.43%. بۆ گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا، جارێکی دیکە هەدەپە پشتیوانی خۆی بۆ کڵچدارئۆغڵو، کاندیدی هاوپەیمانی میللـەت راگەیاند و پەروین بوڵدان لە پەیامێکدا، داوای لە دەنگدەرانی هەدەپە کرد جارێکی دیکە لە 28ـی ئەم مانگە دەنگ بە کڵچدارئۆغڵو بدەن.
Cumhurbaşkanlığı Seçimi için oyumuzu kullandık.
— Emine Erdoğan (@EmineErdogan) May 28, 2023
Ülkemize, milletimize hayırlı olmasını diliyor, tüm sandık görevlilerimize kolaylıklar diliyorum. pic.twitter.com/iqE4SVDl1w