حه‌لبووسی: ده‌بێت جه‌ختكردنه‌وه‌كان له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشبردنی كه‌رتی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا بێت
K24 – هەولێر:
بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سه‌رۆكوه‌زیران مەسرور بارزانی و محەممەد حەلبووسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئاهەنگی دەرچوونی قوتابیانی زانکۆی ئەمەریکی کوردستان لە دهۆک ده‌ستیپێكرد و چالاكییه‌كانی به‌ڕێوه‌چوو.
محه‌ممه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له میانی پێشكه‌شكردنی گوتارێك له ئاهه‌نگی ده‌رچوونی خولی چواره‌می زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له شاری دهۆك، خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به ئاماده‌بوونی له رێوڕه‌سمه‌كه و پیرۆزبایی له قوتابیانی ده‌رچوو و خانه‌واده‌كانیان و هه‌رێمی كوردستان كرد.
هه‌روه‌ها له به‌شێكی دیكه‌ی گوتاره‌كه‌دا، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، ده‌بێت جه‌ختكردنه‌وه‌كان له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشبردنی كه‌رتی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا بێت، چونكه له رێگه‌ی په‌روه‌رده‌وه و به‌ره‌وپێشبردنی رۆشنبیری، ده‌توانرێت كۆمه‌ڵگه پێش بخرێت و بكه‌وێته سه‌ر پێی خۆی و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی هۆشیاری لێ دروست ببێت.
محه‌ممه‌د حه‌لبووسی، وێڕای پیرۆزباییكردن له قوتابیانی ده‌رچوو، خانه‌واده‌كانیان و هه‌رێمی كوردستان، هیوای خواست قوتابیانی ده‌رچوو ببنه هۆكاری بوژانه‌وه‌ی بواری زانست له هه‌رێمی كوردستان و پێشكه‌وتنی زیاتر و به‌شێك بن له پرۆسه‌ی بونیاتنانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوینه‌رانی عێراق گوتیشی، هه‌نگاوه‌كانی ئه‌و كۆمه‌ڵه قوتابییه ده‌رچووه، بۆ ئه‌وه‌یه ببنه جێبه‌جێكاری ئه‌ركه‌كانیان له‌ناو كۆمه‌ڵگاكه‌یاندا، باسی له‌وه‌شكرد، زانست تاكه چه‌كه بۆ بونیاتنانی نیشتمان، له كۆتاییشدا هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن له ژیان به‌گشتی و ژیانی پیشه‌ییان به‌تایبه‌تی.