خۆپیشاندان له‌به‌رده‌م نووسینگه‌ی فه‌تحوڵڵا گویله‌ن له ئه‌مه‌ریكا ده‌ستی پێكرد
K24 - هه‌ولێر:
كه‌مێك به‌ر له ئێستا میدیاكان بڵاوییانكرده‌وه، توركه‌كانیشی دانیشتووی په‌نسلڤانیا، له‌به‌رده‌م نووسینگه‌ی فه‌تحوڵڵا گویله‌ن له‌و شاره‌دا، ده‌ستیپێكردووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای توركیا، تیمێك بۆ گێڕانه‌وه‌ی هه‌لیكۆپته‌ره سه‌ربازییه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی یۆنان ده‌كات، كه چه‌ند ئه‌فسه‌رێكی "كوده‌تاچی" به‌هۆیه‌وه خۆیان گه‌یاندووه‌ته یۆنان.
پێشتر مه‌ولود چاوشئۆغلو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا به هاوتا یۆنانییه‌كه‌ی راگه‌یاندبوو، پێویسته ئه‌و هه‌شت ئه‌فسه‌ره راده‌ستی توركیا بكاته‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی میدیا توركییه‌كان، ئه‌و هه‌شت ئه‌فسه‌ره، داوای مافی په‌نابه‌رێتییان له یۆنان كردووه، به‌ڵام پێشتر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاندبوو، یۆنان ئاماده‌یه ئه‌و ئه‌فسه‌رانه راده‌ستی توركیا بكاته‌وه.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، حكوومه‌تی توركیا، فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ 2745 دادوه‌ر و داواكاری گشتی ده‌ركرد.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، به به‌رده‌وام گرووپی خزمه‌تی سه‌ر به فه‌تحوڵڵا گویله‌ن به ئه‌نجامدانی ئه‌و كوده‌تا سه‌ربازییه تۆمه‌تبار ده‌كات و ئه‌وانیش ئه‌و تۆمه‌تانه ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا ئاشكرایان كرد، ژماره‌ی كوژراوان به هۆی ئه‌و كوده‌تا سه‌ربازییه‌وه گه‌یشتووه‌ته 265 كه‌س و له‌وانه‌ش 104یان له ریزی "كوده‌تاچییه‌كانن".