تێن هاگ نامه‌یه‌كی هه‌ڕه‌شه‌ئامێز بۆ كارگێری مانچێسته‌ر یونایتد ده‌نێرێت
ئێریك تێن هاگ راهێنه‌ری هۆڵه‌ندی هێرش ده‌كاته سه‌ر كارگێری مانچێسته‌ر یونایتد و ره‌خنه‌ی توند له یانه‌كه‌ی ده‌گرێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌مترین پاره‌یان خه‌رج كرد و له بازاری گواستنه‌وه‌ی یاریزانان.
تێن هاگ راهێنه‌ری مانچێسته‌ر یونایتد له لێدوانێكدا كه تویته‌ری فابریزیۆ رۆمانۆی رۆژنامه‌نووسی ناوداری ئیتاڵی بڵاوكرایه‌وه، هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات له گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ی رابردوو مانچێسته‌ر یونایتد كه‌مترین وه‌به‌رهێنانی كرد، ده‌شڵێت: یانه‌كان به‌هێزه‌وه هاتنه نێو بازاری گواستنه‌وه‌ی یاریزانان، به‌ڵام مانچێسته‌ر یونایتد سه‌رجه‌م مووچه و خه‌رجییه‌كانی كه‌مكرده‌وه.
تێن هاگ گوتیشی: كارگێری مانچێسته‌ر یونایتد ده‌زانێت كاتێك یانه‌كه‌ی بیه‌وێت یه‌كێك له چوار پله‌كانی سه‌ره‌وه‌ی ریزبه‌ندی پرێمه‌رلیگ به‌ده‌ست بهێنێت پێویسته یاریزانی نوێ بگوازێته‌وه و پاره خه‌رج بكات، ئه‌گه‌ر وانه‌كات یانه‌كانی دیكه ئه‌و كاره ده‌كه‌ن.
له لایه‌كی دیكه‌وه رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه خاوه‌نه‌كانی ئێستای مانچێسته‌ر یونایتد به‌هۆی ئه‌وه‌ی به نیازن پشكه‌كانیان بفرۆشن بۆیه به ئه‌نقه‌ست وه‌به‌رهێنانیان نه‌كردووه و چاوه‌ڕێی ده‌ستبه‌كاربوونی خاوه‌نه نوێیه‌كان ده‌كه‌ن.
مانچێسته‌ر یونایتد ئه‌م وه‌رزه له‌ژێر راهێنه‌رایه‌تی تێن هاگ به كۆكردنه‌وه‌ی 75 خاڵ پله‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندی پرێمه‌رلیگیان گرت و بلیتی به‌شداریكردنی چامپیۆنزلیگیان مسۆگه‌ر كرد.