مەحمود محەممەد: بۆ كەمكردنەوەی دەستكەوتی كورد، خەڵكانێك ھەن لە كەمیندان

مه‌حموود محه‌مه‌د / گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان
مه‌حموود محه‌مه‌د / گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان

K24 - هەولێر:

گوته‌بێژی پارتی رایده‌گه‌یه‌نێت، ئەگەر لایەنەكان كێشەی سیاسیان لە ھەرێمی كوردستان ھەبێت، دەبێت لێرە چارەسەر بكرێت. ده‌شڵێت: "خەڵكێك ھەیە لە كەمیندان بۆ كەمكردنەوەی دەستكەوتی كورد".

مەحمود محەممەد گوتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان، رایگه‌یاند، ئەگەر لایەنەكان كێشەی سیاسیان لە ھەرێمی كوردستان ھەبێت، دەبێت لێرە چارەسەر بكرێت، نابێت ململانێكان درێژبكرێتەوە بۆ عێراق، چونكە لەوێ لەدژی بەرژەوەندی ھەموو خەڵكی كوردستان دەبێت.

ھەروەھا مەحمود محەممه‌د گوتیشی: "خەڵكێك ھەیە لە كەمیندان بۆ كەمكردنەوەی دەستكەوتی كورد، رەنگە ئەم ھەنگاوانە ببنە رێگە خۆشكەر بۆ ئەو بابەتە".