ھاوردەكردنی زێڕ بۆ ھەرێمی كوردستان وەستاوە
K24 - ھەولێر
به‌هۆی كوده‌تاكه‌ی توركیاوه و به‌كاریگه‌ری دۆخی دژواری ئه‌و وڵاته، بۆ ماوه‌ی 24 كاتژمێر هاوردنی زیڕ بۆ هه‌رێمی كوردستان وه‌ستاوه و ئه‌وه‌ش مه‌ترسی له‌سه‌ر بازرگانی زیڕ دروستكردووه.
به گوێره‌ی بازرگانانی زێڕ له شاری هه‌ولێر، ماوه‌ی شه‌و و رۆژێك هاوردنی زێڕ له توركیاوه بۆ هه‌رێمی كوردستان راگیراوه، ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری نه‌بووه له‌سه‌ر نرخی زێڕ، به‌ڵام گرفتی بۆ بازرگانان دروستكردووه.
هه‌رێمی كوردستان زێڕ و خشڵی ئاماده له توركیا و ئیماراته‌وه هاورده ده‌كات، به‌شێكی زۆری ئه‌و زیڕه‌ش ره‌وانه‌ی پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق ده‌كرێت.