ئەرکی نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان له‌ عێراق درێژکرایەوە

كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان - ئه‌رشیف | وێنه‌: AA
كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان - ئه‌رشیف | وێنه‌: AA

K24 – هەولێر:

ئەرکی نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی عێراق (UNAMI)، بۆ ماوەی یەک ساڵی دیکە درێژکرایەوە.

لەو دەنگدانەی کە لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییدا بەڕێوەچوو، بەکۆی دەنگ بڕیاری درێژکردنەوەی ئەرکی UNAMI بۆ 12 مانگی دیکە پەسەندکرا.

لە پەیامێکدا لە هەژماری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی نوێنەرایەتی هەمیشەیی بەریتانیا لە نەتەوەیەکگرتووەکان، سەبارەت بەو بابەتەدا هاتووە: "دەرکردنی بڕیارەکە بە کۆی دەنگ، پاڵپشتیی ئەنجوومەنەکە بۆ نوێنەرایەتییەکە و سەقامگیریی درێژخایەنی عێراق و گەلەکەی نیشاندەدات".

UNAMI جگه‌ له‌ دابینکردنی ئاسایش، خاوەنی نوێنەرایەتی هاوکاریی حکومەتە بۆ گەشەپێدان و سەرلەنوێ بنیاتنانەوەی عێراق، لە هەمان کاتیشدا ئەرکی چاودێریکردنی پێشێلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق.

نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی عێراق، لە دوای ئازادكردنی عێراق لەلایەن ئەمه‌ریکا و هێزە هاوپەیمانەکانی، لە 14ی ئابی 2003 بە بڕیاری ژمارە 1500ـی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی دامەزراوە.