هه‌ولێر و به‌غدا ته‌گه‌ره‌كانی به‌رده‌م ئاسایشی خۆراك تاووتوێ ده‌كه‌ن

K24 – هەولێر:
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێمی كوردستان، تاووتوێی ته‌گه‌ره‌كانی به‌رده‌م ئاسایشی خۆراك ده‌كه‌ن.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 30 ئایاری 2023)، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و كه‌مال موسلیم وه‌زیری بازرگانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌باره‌ی تەگەرەکانی به‌رده‌م ئاسایشی خۆراک و دابینکردنی کەل وپەلی پسوولەی خۆراک لەسەرانسەری عێراق كۆبوونه‌وه.
بۆ بەردەوامی پشتگیریکردنی پلانەکانی حکومەت و گەشەپێدان بە واقیعی گشتی ئابووری لەعێراق، سوودانی ئاماژەی به بەپێویستی گەشەسەندنی کەرتەکانی ئابووری و دروستكردنی دەرفەتی کار كرده‌وه.