رووسیا: هەر بەرپرسێکی بەریتانیا بە ئامانجی سەربازی خۆمان دەزانین

دیمیتری مێدڤێدێڤ
دیمیتری مێدڤێدێڤ

K24 - هەولێر

دیمیتری مێدڤێدێڤ جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی رووسیا رایگەیاند، هەر بەرپرسێکی بەریتانیا بە ئامانجی سەربازی دادەنرێت، چونکە بەریتانیا لە شەڕدایە لەگەڵ رووسیا.

ئەمڕۆ چوارشەمە،31ی ئایاری2023، دیمیتری مێدڤێدێڤ، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی رووسیا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر رایگەیاند، لەندەن لە ئێستاوە سەرقاڵی شەڕێکی رانەگەیەندراوە لە دژی مۆسکۆ، "ئەمەش بەو مانایەیە کە هەر کەسایەتییەکی بەریتانی دەتوانرێت بە ئامانجێکی سەربازی هەژمار بکرێت.

مێدڤێدێڤ دەشڵێت، بەریتانیا وەک هاوپەیمانی ئۆکرانیا مامەڵە دەکات، هەروەها هاوکارییە سەربازییەکانی لە شێوەی کەلوپەل و پسپۆری بۆ دابین دەکات، واتە بە دیفاکتۆ شەڕێکی رانەگەیەندراو دژی رووسیا ئەنجام دەدات.

ئاماژەی بەوەشکرد: لەم حاڵەتەدا هەر یەکێک لە بەرپرسەکانی چ سەربازی بێت یان مەدەنی بەشداری شەڕەکە بکات، دەتوانرێت بە ئامانجێکی سەربازی هەژمار بکرێت.