منداڵانی ئەفریقیا دەبنە نێچیری قاچاغچیەکان

K24 - هەولێر

ئەوانەی بازرگانی بە مرۆڤەوە دەکەن لە پشت "ناوی ساختە" خۆیان دەشارنەوە بۆ کۆکردنەوەی کەسانی ئەفریقیی و ئاسیایی و ئەو باندانەی کە لە کاری زۆرەملێ و لەشفرۆشیدا بەکاریان دەهێنن.

لە لێکۆڵینەوەیەکدا کە لەشەرقولئەوسەتەوە بڵاوکراوەتەوە، کە لە دێڵتای نیلەوە تا نزیک سنووری لیبیا و سوودان و چاد ئەنجام دراوە، ئامانج لە لێکۆڵینەوەکە ئەوەیە منداڵانی خوار تەمەنی یاسایی و چۆن بەقاچاغ دەبەن چۆن دزەدەکەن  بۆ ناو لیبیا، هەروەها چ لایەنێک کار لەسەر ئەو کارە دەکەن و سوودی لێ وەردەگرن.

لە لێکۆڵینەوەکەدا هاتووە لەگەڵ سەرەتای ساڵی 2021، چاودێری زیادبوونی ئەو خێزانە میسری و ئەفریقی و سورییانە کراوە کە منداڵەکانیان سەفەریان بۆ لیبیا کردووە و هیچ هەواڵێکیان لەبارەیانەوە نییە. خێزانەکان بەدوای کەسێکدا دەگەڕان کە ئەم منداڵانە بگەڕێنێتەوە، باسی ئەوەیان دەکرد کە لەلایەن دەڵاڵەکانەوە (قاچاغچی)ەوە فریو دراون.

لە ناوەڕاستی مانگی ئاداری ساڵی 2022، پاسەوانی کەناراوەکانی شاری تۆبروک لە لیبیا رایگەیاند، بەلەمێک لە دەریای ناوەڕاستدا لە کەناری وادی ئوم ئەلشاوش نوقم بووە، کە ژمارەیەک کۆچبەری هەڵگرتبوو، کە نزیکەی 18 گەنجی میسری تێدابوو، و دوای چەند رۆژێک لە گەڕان بەدوای ونبووەکاندا، عەمر سەید ئەنوەرتەمەن 15 ساڵ لە گوندێکی پارێزگای داکالیە لە باکوری قاهیرە خنکاوە.

رۆژنامەکە بەردەوامە لەگیرانەوەی رووداوەکان و دەڵێت: چوومە لای دەڵاڵەکە، دەرکەوت ئەو دەڵاڵە بە شێوەیەکی بەرفراوان لەلاین ئەو کەسانە ناسراوە کە دەیانەوێت بە نهێنی کۆچ بکەن، لە ژمارەیەک پارێزگاری گوندنشینی دێڵتای نیل، دەڵاڵەکە وەڵامی هیچ داواکارییەکی نەدایەوە بۆ چاوپێکەوتنی رۆژنامەوانی لەگەڵیدا، سەبارەت بە چالاکییەکانی گواستنەوەی ئەو کەسانەی ئارەزووی گەشتکردنیان دەکرد بۆ ئەودیوی سنوور، بەڵام دواتر پەیوەندییەکمان پێوەکرد، کاتێک خۆمان وەک یەکێک لەو دایک و باوکانە ناساند کە ئارەزووی کۆچکردنی منداڵەکانیان دەکەن .

لە یەکەم پەیوەندیدا داوام لێکرد هاوکاریمان بکات بۆ هێنانی سێ کوڕ بە قاچاخ بۆ لیبیا، ئەویش هیچ گوتی دەیانەوێت بچنە کام ناوچە؟

دەڵاڵەکە، ئەبو مەزن (ناوێکی ساختە) کاتێکی پێ نەدام وەڵام بدەمەوە، بەڵکو بڕی پارەی پێویستی دیاری کرد و گوتی: دەتوانم لە هەر سنوورێکی میسردا بیان گوازمەوە ناو لیبیا، گوتیشی: "من ئەوان بە منداڵی خۆم دەزانم، بەخوا!".

لە کافێیەک لە ناوچەی عەسافرا لە پارێزگای ئەسکەندەریە لە کاتی دیاریکراودا کۆبووینەوە. گفتوگۆکەمان  چۆنیەتی کۆکردنەوەی گەنجان بوو، هەروەها بە چ شێوەیەک لە رێگەی "قاچاغچێتی"ەوە بیانگوازینەوە بۆ دەرەوەی وڵات.

دەشڵێت: ئەو پیاوە گوتی: من گەنجان ناقۆزمەوە و پێیان پێناکەنم، ئەوان دێنە لای ئێمە و داوای ئەوە دەکەن کە بە قاچاغ بیانبەین بۆ لیبیا، ئێمەش یارمەتیان دەدەین و تەنها لەناو ئەو ناوچەیەدا بەجێیان دەهێڵین کەپێیان دەڵێین.

"ئەبو مەزن" زۆرێک لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییانەی نیشان دام کە لە کەمتر لە کاتژمێرێکدا کردوویەتی، ئەمەش بەهۆی زیادبوونی خواست بوو لەسەری، هەروەها حەزی دەکرد نیشانمان بدات کە زیادەڕەوی لە نرخەکاندا نەکردووە، وەک ئەوانی تر. ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە ئەو گەنجانە لەسنوورەکانی بەرانی تا تەرابلوس بە نزیکەی 650 دۆلار دەبەین، دواتر بە  15 هەزار لیرە بۆ بنغازی یان دەبەین. بەڵام  هەندێکی تر بە  40 و 50 هەزار لیرە دەیانبەن و لەسەر هێڵی شەمەندەفەر بەجێیان دەهێڵن، یان دەیفرۆشن.

دوای پێداگری، ئەبو مازن لە رێگاکانی قاچاغی ئاگادار کردمەوە، گوتی: ئەمە ساڵانێکە کاری منە و پیاوەکانم لە ناوخۆی لیبیا هەیە، دە کاتژمێر لە دیوی گومرگییەوە دوورە، گەنجەکانیش دەگەنە لیبیا و تەنها جێیان دەهێڵم و هەریەکەیان دەچێتە ئەو شوێنەی کە دەیەوێت،  لێم پرسی: چ داب و نەریتێک؟ جێگای سەرسوڕمانە بە لەهجەیەکی لیبی وەڵامی دایەوە: "یاریدەدەر!".

دیسان پرسیارم لێکرد دەربارەی تەمەنی ئەو گەنجانەی کە بە قاچاغ دەیانبات، بەڵام ئەو گوتی، پارەکە دەبەین و تەمەنیان لای ئێمە گرنگ نییە.

ڕوونیشیکردەوە، ئەوانەی بە قاچاغ دەیانگوازنەوە "پلانیان هەیە لە لیبیا کۆچ بکەن بۆ ئەوروپا، گەشتێک کە 120 بۆ 150 هەزار لیرە تێدەچێت".

بەهۆی ئەوەی کاری کۆچبەری بە نهێنی ئەنجام دەدرێن، هیچ ئامارێکی فەرمی لەو بارەیەوە نییە، بەڵام ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە ڕاپۆرتەکانیدا ئاماژەی بەوە کردووە، کە لە نێوان مانگی کانوونی دووەمی 2021 تا مانگی یەکەمی 2022 زیاتر لە 117 هەزار کۆچبەری میسری چووەتە لیبیا.

ئەوەی لە ناوخۆی لیبیا هەیە، ئەوەی بنەماڵەی منداڵە کۆچبەرەکان نیشانیان داوین، تۆڕێکی نێودەوڵەتی ئاڵۆز و فراوانتر ئاشکرا دەکات کە لیبیا بە چەند وڵاتێکەوە دەبەستێتەوە، لەوانە میسر و سوودان، کە ڕەنگە بەناوبانگترینیان  تۆڕی"کیدان" بێت ” کە لەلایەن پۆلیسی نێودەوڵەتی (ئینتەرپۆل)ەوە داواکراوە.

راپۆرتی ساڵانەی ئیتالیا بۆ ساڵی 2022 سەبارەت بە "سیاسەتی ئاسایشی زانیاری" باس لە بەڵگەی بوونی "تۆڕی تاوانکاری رێکخراو" لە لیبیا لە شارەکانی زووارە، ئەلزەویە و سەبراتا کردووە.

ڕاپۆرتەکە هۆکاری فشاری زۆری ڕۆیشتنی کۆچبەری لە ساڵی 2022 بەرەو ئیتاڵیا و ئەوروپا، بەتایبەتی لە ئەفریقا، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیا گەڕاندەوە بۆ هۆکارەکانی وەک ناسەقامگیری سیاسی، ململانێ چەکدارییەکان، گۆڕانی کەشوهەوا و پاڵنەرێکی بەهێزی دیمۆگرافی.

لە راپۆرتەکەدا ئاماژەی بەوەشکراوە، دەسەڵاتدارانی یۆنان لێکۆڵینەوە لەگەڵ حەوت میسری ئەنجام دەدەن، کە لەوێ دەستگیرکراون، بەتۆمەتی بەقاچاغبردنی 484 کەس لە سووریا و سوودان و پاکستان و میسرەوە کە 128 کەسیان مێردمنداڵ و 9 کچن.

دەشڵێت: ئەو منداڵانەی کۆچدەکان تەمنیان لەنێوان 12 بۆ 17 ساڵاندایە.