ئه‌سیر ئه‌لشه‌رع: هه‌رێمی كوردستان سه‌قامگیری و ئاسایشی تێدایه
K24 - هەولێر
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و پێشێلكارییه ده‌ستوورییه‌كان، شڕۆڤه‌كارێكی سیاسی عێراقی رایده‌گه‌یه‌نێت، قه‌یرانه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌رده‌وامن، تا ئه‌و ئاسته‌ی له‌ماوه‌ی حكومه‌ته‌كانی رابردووش بوونیان هه‌بووه. دەشڵێت: "هه‌رێمی كوردستان سه‌قامگیری و ئاسایشی تێدایه".
ئه‌سیر ئه‌لشه‌رع شڕۆڤه‌كاری سیاسی عێراقی، به كوردستان24ـی راگه‌یاند، دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2021ـی عێراق، كۆمه‌ڵێك رێككه‌وتنی سیاسی له‌نێوان لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، هه‌رێمی كوردستان و به‌شێكی سووننه‌كانی عێراق واژووكرا.
ئه‌لشه‌رع ده‌شڵێت: "له‌ماوه‌ی رابردوودا كۆمه‌ڵێك پێداچوونه‌وه بۆ ئه‌و رێككه‌وتنه كراوه، به‌شێوه‌یه‌كی راستی پێتان ده‌ڵێم، هه‌ندێ خۆپارێزی له‌نێوان لایه‌نه شیعه‌كاندا سه‌باره‌ت به پشكی بودجه‌ی پارێزگاكان هه‌یه، بۆ نموونه هه‌ر پارێزگایه‌ك حه‌وت ترلیۆن دیناری له بودجه‌دا بۆ دابینكراوه، به‌شی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان 16 ترلیۆنه، ئه‌مه‌ش رێژه‌یه‌كی زۆره، به‌واتای ئه‌وه‌ی پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق پێگه‌یان له بودجه‌دا لاوازه".
ئه‌و شڕۆڤه‌كاره سیاسییه گوتیشی: "ئێمه رێككه‌وتنێكمان هه‌یه، پێویسته سیاسییه‌كان لێی تێبگه‌ن و له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاكان بیری لێنه‌كه‌نه‌وه، به‌ڵكو له‌سه‌ر ئاستی عێراق بیری لێبكه‌نه‌وه، مافی گه‌لی كورده نیگه‌رانییه‌كان سه‌باره‌ت به‌و چاكسازییانه‌ی له بودجه‌دا هه‌بوون، هاوشێوه‌ی مادده‌كانی 13 و 14".
له‌باره‌ی پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌نێو عێراقدا، ئه‌و شڕۆڤه‌كاره سیاسییه ده‌ڵێت: "هه‌موو پارێزگایه‌كی عێراقی مافی خۆیه‌تی فیدراڵییه‌تی هه‌بێ، چونكه ئه‌مه به‌پێی ده‌ستوور جێیكراوه‌ته‌وه، كه باسی بودجه ده‌كرێت، پێویسته مافی هه‌موو پارێزگایه‌ك بدرێت، ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی كه هه‌بوو، له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو گه‌لی عێراق نه‌بووه، بۆیه به‌شێك له پارێزگاكان خۆیان به زوڵملێكراو ده‌بینن".
دووپاتیشیكرده‌وه، هه‌رێمی كوردستان سیسته‌م و یاسای تایبه‌تی خۆی هه‌یه، له‌ناوخۆی ئه‌م هه‌رێمه‌دا كاری پێده‌كرێت، ئێمه وای ده‌بینین به‌شێكی كاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به ئه‌رێنی به‌ڕێوه‌ده‌چن، سه‌قامگیری و ئاسایشی تێدایه، پڕۆسه‌ی وه‌به‌رهێنانی تێدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.