رۆبێرتۆ مارتینێز راهێنه‌ری پۆرتوگال په‌یامێك بۆ كریستیانۆ ده‌نێرێت
رۆبێرتۆ مارتینێز راهێنەری هەڵبژاردەی پۆرتوگال هۆكاری بانگهێشتکردنی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ ریزەکانی هەڵبژاردەکەی باس دەکات و دەڵێت: ئەو ئەزموونەی دۆن پێشکەشی هاوڕێیه‌کانی لە هەڵبژاردەکەی دەکات، هیچ یاریزانێکی دیکە نیە بتوانێت ئەم کارە بکات.
كریستیانۆ رۆناڵدۆی ته‌مه‌ن 38 ساڵ بۆ دوو یاریی داهاتووی هه‌ڵبژارده‌ی پۆرتوگال به‌رامبه‌ر بۆسنه و ئایسله‌ندا له پاڵاوتنی یۆرۆی 2024 بانگهێشت كراوه كه بڕیاره یارییه‌كان له رۆژانی 17 و 20ـی مانگی داهاتوو بكرێت.
رۆبێرتۆ مارتینێز راهێنه‌ری نوێی هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجیكا له لێدوانێكدا له باره‌ی هۆكاری بانگهێشتكردنی كریستیانۆ رۆناڵدۆ ده‌ڵێت: له‌گه‌ڵ كریستیانۆ دانیشتم و له باره‌ی چاره‌نووسی گفتووگۆمان كرد، ئه‌و پێی گوتم نایه‌وێت واز له یاریكردن بهێنێت.
مارتینێز ده‌شڵێت: كریستیانۆ هێشتا ده‌یه‌وێت بەشێک بێت لە پرۆژە نوێیەکەی هەڵبژاردەکەی و ئێمەش بڕیارماندا جارێکی دیکە بانگهێشتی بکەینەوە، لە یارییەکانی داهاتوو بە پێی بارودۆخی و هەروەها ئاستەکەی، بڕیار لەسەر مانەوەی یانە نەمانەوەی لە هەڵبژاردەکەمان دەدەین.
راهێنه‌ره به‌لجیكاییه‌كه‌ی پۆرتوگال گوتیشی: رۆناڵدۆ لە دوو یاریی رابردوومان توانی چوار گۆڵ بکات و سەلماندی کە سەرکردەی راستەقینەیە و دەتوانێت ئەزموونێک پێشکەشی هاوڕێیه‌کانی بکات کە هیچ یاریزانێکی دیکە ئەو توانایەی نییە، دۆن نزیک دەبێتەوە لە 200 یاریی نێودەوڵەتی، دەبێت بیر لەوە بکەینەوە چۆن دەتوانین سوود لە تواناکانی ئەو یاریزانە وەربگرین.