غه‌فوور مه‌خمووری: به‌هێزبوونی هه‌ولێر له به‌رژه‌وه‌ندی كورد دایه

K24 - هه‌ولێر:
سكرتێری گشتی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هێزبوونی هه‌ولێر له به‌رژه‌وه‌ندی كورد دایه.
غه‌فوور مه‌خمووری سكرتێری گشتی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان به كوردستان24ـی راگه‌یاند، به‌هێزبوونی هه‌ولێر له به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه‌دایه نه‌وه‌ك به‌غدا، ئه‌گه‌ر به‌غدا به‌هێز بێت، هه‌ولێر ورده ورده بێهێز ده‌بێت.
مه‌خمووری هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، پێویسته كار بۆ به‌هێزكردنی پێگه‌ی كوردستان بكه‌ین، پێویسته ره‌چاوی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی بكه‌ین.
سكرتێری گشتی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان ده‌شڵێت: "پێویسته ئه‌و ئه‌زموونه‌ی له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه به‌ره‌و پێشی ببه‌ین".
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، "له پاش ساڵی 2003 و رووخانی رژێمی سه‌دام، كورد به ئومێده‌وه رووی له به‌غدا كرد، به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی بۆمان به‌ده‌ركه‌وت، كێشه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كان نییه، كێشه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ عێراقییه‌كانه، كه ته‌نیا خۆیان ده‌بینن".
گوتیشی: "حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، حكومه‌تی گه‌لی كوردستانه، كاتی هه‌بوونی ره‌خنه، ده‌بێت له ناوخۆ چاره‌سه‌ری بكه‌ین، كێشه‌كان نه‌به‌ینه به‌غدا".
پێشنیازی ئه‌وه‌شیكرد، كه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ته‌واوی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بدات، تێیدا هه‌موو ئه‌و رێككه‌وتننامانه‌ی له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌ن، تاووتوێ بكرێن و له‌و سۆنگه‌وه نه‌خشه‌رێگایه‌ك بۆ داهاتوو دابنرێت.
دوای پەسەندکردنی هەردوو ماددەی 13 و 14ــی پرۆژەیاسای بودجە لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق کە تایبەتە بە داهاتی نەوت و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، کاردانەوەی لێکەوتەوە و لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانیشەوە رەتکرایەوە، بەهۆی ئەوەی پێچەوانەی ناوەڕۆکی کارنامەی کابینەکەی سوودانی و رێککەوتنی واژووکراوی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و فیدراڵییە.
دوای چەند هەفتەیەک لە گفتوگۆکردن لەسەر پرۆژەیاسای بودجە لەلایەن لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقەوە، پێش چەند رۆژێک لەکۆتایی هاتنی گفتوگۆکان و ئامادەکاری بۆ دەنگدان لەسەر کۆی پرۆژەکە لەلایەن پەرلەمانەوە، چەند پەرلەمانتارێکی لیژنەکە پێشنیازی گۆرانکاری لەو دوو ماددەیەدا پێشکەش دەکەن کە تایبەتە بە هەرێمی کوردستان و بەو هۆیەشەوە، دانیشتنی پەرلەمانی عێراق کە وابڕیاربوو رۆژی شەممە (27ـی ئایاری 2023) ئەنجام بدرێت، بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.