کیا یەکەم پیکاپی کارەبایی خۆی ئاشكرا دەکات

K24 - هەولێر

کیا دەیەوێت بە ئۆتۆمبێلە پیکاپە کارەباییەکەی سەرنجی هەمووان راکێشێت و ببێتە براندە نوێیەکەی دوای تێسلا.

 

جگە لە تێسلا براندی ریڤیان ئێستا زۆر باڵادەستن لە بازاڕی ئۆتۆمبێلی پیکاپی کارەبایی، کۆمپانیاییەکی وەکو فۆرد بە ئۆتۆمبێلی ئێف 150ـی کارەبایی ماوەی ساڵێکە هەوڵ دەدات دەرگای ئەو بازاڕە بۆی خۆی بکاتەوە، بەڵام بەهۆی کەم فرۆشی پیکاپی کارەبایی تا ئێستا هەوڵێکی جدیمان لە هیچ کۆمپانیایەکی جگە لە تێسلا و ریڤیان نەبینیوە.
کیا نوێترین وەڵامی پێیە بە پیکاپی کارەبایی ئی ڤی ناین، کە کیا دەڵێت لە 2024 هەوڵ دەدەین بڵاویبکەینەوە، خاوەنی هێزی 215 ئەسپ دەبێت بە تایبەتمەندی RWD و هەبوونی مەکینەیەکی تەواو کارەبایی، دەتوانێت مەودای 400 کیلۆمەتر بە یەک چارج ببڕێت.