بەهۆی هێرشەکانی ئۆکرانیا بۆ سەر بێلگۆرۆدی رووسیا هەشت کەس برینداربوون

ناوجەی بێلگۆرۆدی رووسیا
ناوجەی بێلگۆرۆدی رووسیا

K24 - هەولێر

وەزارەتی بەرگری رووسیا رایگەیاند، هێزەکانیان چەند هێرشێکی ئۆکرانیایان لە پارێزگای بێلگۆرۆدی رووسیا پووچەڵکردەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە،1ی حوزەیرانی 2023، وەزارەتی بەرگری رووسیا رایگەیاند، "سێ هێرشی ئۆکرانیامان پووچەڵکردەوە کە پارێزگای بێڵگۆرۆدیان کردبووە ئامانج"، دەشڵێت: سوپای رووسیا فڕۆکە و تۆپخانە و تانکەکانی بەکارهێناوە بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشەکانی ئۆکرانیا.

ناوچەی بێلگۆرۆدی رووسیا ئەمڕۆ بە "تۆپبارانی بەردەوام" کراوەتە ئامانج، بەپێی گوتەی پارێزگاری ناوچەکە، ڤیاچێسلاڤ گلادکۆڤ، هەشت کەس برینداربوون.

ناوچەی بێلگۆرۆدی رووسیا دەکەوێتە سەر سنووری ئۆکرانیا، هەفتەی رابردوو رووبەرووی چەندین هێرشی ئۆکرانیا بووەتەوە.