نوێترین دەنگۆیەکان؛ رۆژی سێشەممە مێسی دەبێتە یاریزانی هیلال
رۆژانە لەگەڵ دەستپێکی هەموو رۆژێکی نوێ نوێترین دەنگۆیەکانی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان لە سەرجەم رۆژنامە و ماڵپەڕ و ئاژانسە بەناوبانگەکانی ئەوروپاتان بۆ رووماڵ دەکەین. لەگەڵ دەستپێکی هەموو رۆژێکی نوێ لە کوردستان24 نوێترین دەنگۆیەکانی بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان بزانن.
رۆژی سێشەممە لالیگا رەزامەندیی لەسەر پلانی گەڕانەوەی مێسی دەدات و یەکسەر بارسێلۆنا گرێبەست لەگەڵ لیۆ واژۆ دەکات - لویس ماسکارۆ.
یانەی هیلالی سعوودی دەیەوێت رۆژی سێشەممە بەفەرمی گرێبەستی مێسی رابگەیەنێت - ئەلبێرتۆ ماسنۆ لە رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی.
چاڤی داوای لە فێران تۆرێس کردووە بەدوای یانەیەکی دیکە بگەڕێت بەڵام ئەو یاریزانە داوا دەکات دەرفەتێکی دیکەی پێبدرێت - سپۆرت.
ریال مەدرید بەنیازە ئەگەر لە گواستنەوەی هاری کەین شکست بهێنێت هەوڵ بۆ گواستنەوەی کای هاڤێرتز بدات - سپۆرت.
ئینتەر میامی ئەمریکی ئۆفەرێکی بە بڕی 200 ملیۆن یۆرۆ بۆ ماوەی چوار ساڵ پێشکەشی لیۆنێل مێسی کردووە - گاستۆن ئیدۆل.
سبەی ئیبراهیم دیاز دوایین یاریی بە درێسی ئەیسی میلان دەکات و بەهۆی تەواوبوونی ماوەی خواستنەکەی دەگەڕێتەوە ریال مەدرید - مارکا.
هاری کەین دەیەوێت بچێتە ریزەکانی ریال مەدرید نەوەک مانچێستەر یونایتد و کارلۆ ئەنچیلۆتی سوورە لەسەر گواستنەوەی هێرشبەرە ئینگلیزییەکە - ریلیڤۆ.
وۆلڤەرهامتن گرێبەستی جواو مۆتینهۆ و دیێگۆ کۆستای نوێ نەکردەوە و ئەو دوو یاریزانە ئێستا بێ یانەن - فابریزیۆ رۆمانۆ.
ئەمڕۆ بەڕێوەبەری کارەکانی و باوکی ماک ئالیستەر گەشتی ئینگلتەرا دەکەن بۆ ئەوەی وردەکاریی گرێبەستی ئالیستەر لەگەڵ لیڤەرپوول تەواو بکەن - فابریزیۆ رۆمانۆ.
یانەکانی سعوودیە لەگەڵ سێرخیۆ رامۆس لەگفتوگۆدان و دەیانەوێت ئەو بەرگریکارە 37 ساڵانە بگوازنەوە ریزەکانیان - فابریزیۆ رۆمانۆ.