لە هێرشێکی چەکداریدا 54 سەربازی یەکێتی ئەفریقا کوژران

سەربازێکی یەکێتی ئەفریقیا
سەربازێکی یەکێتی ئەفریقیا

K24 - هەولێر

سەرۆکی ئۆگەندا رایگەیاند، لەهێرشێکی چەکداریدا لە سۆماڵ، لانیکەم 54 سەرباز لە هێزەکانی پاراستنی ئاشتی سەر بە یەکێتی ئەفریقا کوژراون.

ئەمڕۆ یەکشەممە،4ی حوزەیرانی 2023، یویری موسیفینی سەرۆکی ئۆگەندا، لە پەرەی فەرمی خۆی لە تویتەر رایگەیاند، "تەرمی 54 سەربازمان دۆزیوەتەوە کە یەکێکیان فەرماندەیە".

فەرماندەیەکی سەربازی سۆماڵی سەربازی رایگەیاند، رووداوی هێرشەکە لە 26ی ئایار، لە بنکەی "بولو ماریر" لە باشووری رۆژئاوای مەقدیشیۆ روویداوە، کاتێک چەکدارەکان بە ئۆتۆمبێلێکی پڕ تەقەمەنی هێرشیان کردووەتە سەر ئەو سەربازانە و کوشتویانن.

هێزەکانی یەکێتی ئەفریقا لە سۆماڵ  کە نزیکەی 20،000 سەرباز و پۆلیس و هاوڵاتی مەدەنی لە ئۆگاندا و بوروندی و جیبوتی و ئیسیوپیا و کینیا لەخۆ دەگرێت، جێی هێزەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانی گرتەوە، بۆ بەرەنگاربوونەوەی یاخیبووانی ئەلشەباب، هێزەکە لە نیسانی 2022 بڵاوکراوەتەوە.