رۆژنامه‌ى سه‌وره: كوده‌تاكه سيناريۆى ئه‌ردۆغان بوو
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ى سه‌وره‌ى سه‌ر به رژێمى به‌عس له سووريا بڵاويكرده‌وه، ئه‌و كوده‌تا شكستخواردووه‌ى له توركيا ئه‌نجامدرا، له لايه‌ن ئه‌ردۆغانه‌وه پلانى بۆ دانرابوو.
رۆژنامه‌كه #كوده‌تاى_سوپاى_توركياى به هه‌وڵێكى سه‌رۆك كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان له‌قه‌ڵه‌مداوه بۆ شێواندنى وێناى سوپاى توركيا و له‌كه‌دار كردنى ناوبانگى.
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شى نووسيوه، ئه‌و كوده‌تايه له لايه‌ن ئه‌ردۆغانه‌وه پيلانى بۆ داڕ‌ێژرابوو، بۆ ئه‌وه‌ى تۆڵه له سوپا بكاته‌وه و خه‌ڵك له پشتيوانيكردنى سوپا ساردبكاته‌وه.
رۆژنامه‌ى سه‌وره‌ى به‌عس له سووريا باسى له‌وه‌شكردووه، هێزه‌كانى پۆليسى سه‌ر به ئه‌ردۆغان به مه‌به‌ست سوكايه‌تييان به سه‌ربازانى سوپا كردووه له‌به‌ر چاوى خه‌ڵك بۆ ئه‌وه‌ى ناوبانگى سوپا و شكۆى له لاى خه‌ڵك بشكێنێت.