نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی پاشماوەی پلاستیکەوە رێککەوتنێکی نێودەوڵەتی ئامادە دەکات

پاشماوەی پلاستیک
پاشماوەی پلاستیک

K24 - هەولێر

نەتەوە یەکگرتووەکان رێککەوتنێکی نێودەوڵەتی ئامادە دەکات بۆ کۆتاییهێنان بە پیسبوونی ژینگە بەهۆی پاشماوەی بەرهەمە پلاستیکییەکانەوە.

رێکخراوی پەروەردەیی، زانستی و کولتووریی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونسکۆ) بڕیاری دا تا مانگی تشرینی دووەمی 2023 رەشنووسی رێککەوتنە نێودەوڵەتییەکە کە ئامانج لێی کۆتاییهێنانە بە پیسبوونی ژینگە بەهۆی پاشماوەی بەرهەمە پلاستیکییەکان، ئامادە بکات.

دوێنێ شەممە 3ـی حوزەیرانی 2023، دووەمین دانوستان سەبارەت بە رێککەوتنەکە لە بارەگای یونسکۆ لە پاریس بە بەشداری 175 شاندی وڵاتان و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بەڕێوەچوو.

وەزارەتی دەرەوە و گۆڕانی ئیکۆلۆجیی فەڕەنسا لە راگەیەندراوێکدا باسی لە ئەنجامی دانوستانەکانی ئەم هەفتەیە کردووە و ئاماژە بەوە کراوە، گوستاڤۆ مێزا کوادرا ڤێلاسکێز، سەرۆکی لیژنەی دانوستانکاری نێودەوڵەتی ئەرکی ئامادەکردنی رەشنووسی رێککەوتنەکەی وەرگرتووە.

ئامانجی رێککەوتنەکە کۆنترۆڵکردنی تەواوی پرۆسەی بەرهەمە پلاستیکییەکانە لە بەرهەمهێنانەوە تا ریسایکڵکردن، هەروەها رێگریکردنە لە پیسبوونی ژینگە.