بڵند محه‌ممه‌د: دوای گله‌یی بازرگانان، بڕیاردرا پۆرتاڵێكی ئه‌لیكترۆنی بۆ تۆماركردنی دامەزراوە بازرگانییەکان دابمه‌زرێت
K24 - هەولێر:
سه‌رۆكوه‌زیران مەسرور بارزانی رایده‌گه‌یه‌نێت، بەڵێنەکانمان بۆ داهاتوویەکی دیجیتاڵی و کوردستانێکی بەهێزتر دەبەینە سەر. له‌مباره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی تۆماركردنی كۆمپانیاكان ده‌ڵێت: "دوای ئه‌وه‌ی گله‌یی بازرگانان گه‌یشته سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، بڕیاردرا پۆرتاڵێكی ئه‌لیكترۆنی خێرا بۆ تۆمارکردنی دامەزراوە بازرگانییەکان دابمه‌زرێت".
له‌میانه‌ی به‌شداریكردنیان له به‌رنامه‌ی باسی رۆژی كوردستان24، كه كۆمار نادر پێشكه‌شی ده‌كات، بڵند محه‌ممه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی تۆماركردنی كۆمپانیاكان رایگه‌یاند، ئامانج له دامه‌زراندنی پۆرتاڵێكی ئه‌لیكترۆنی خێرا بۆ تۆماركردنی دامەزراوە بازرگانییەکان، كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆتین بوو.
ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه راشیگه‌یاند، ناوی دامەزراوە بازرگانییەکان كڕین و فرۆشتنی پێوه كراوه، دواجار ئه‌م پڕۆسه‌یه، كه سێ ساڵ پێوه‌ی خه‌ریك بووین، راگه‌یه‌ندرا.
بڵند محه‌ممه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له رێگه‌ی یه‌ك ئه‌پڵیكه‌یشنه‌وه، ناوه دووباره بازرگانییه‌كان ره‌تده‌كرێنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی رێگه و پڕۆسه‌كه له‌به‌رده‌م بازرگانان كورت بێته‌وه.
گوتیشی: "بۆ ماوه‌ی یه‌كجار بارزگان و خزمه‌تخواز سه‌ردانی پۆرتاڵه‌كه ده‌كات و بڕوانامه‌ی وه‌رگرتنی ناوی دامەزراوە بازرگانییەکان كۆتایی پێدێت".
روونیكرده‌وه، پێشتر تۆماری هه‌ر دامەزراوەیه‌كی بازرگانی پتر له ملیۆنێك دیناری تێده‌چوو، ئێستا خۆشبه‌ختانه ته‌نیا به په‌نجا هه‌زار ناوه‌كه تۆمارده‌كرێت.
جه‌ختیشیكرده‌وه، پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینه‌كان ده‌توانن ناوی تایبه‌ت به‌خۆیان تۆماربكه‌ن.
پێشتریش سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی سیستەمی تۆمارکردنی دامەزراوە بازرگانییەکان لە تویتێکدا رایگەیاند، "بەڵێنەکانمان بۆ داهاتوویەکی دیجیتاڵی دەبەینە سەر"، گوتبووشی: ئێستا دەتوانیت بازرگانییەکەت بە ئۆنڵاین تۆمار بکەیت له‌ڕێگه‌ی (business.digital.gov.krd).
بەمەبەستی ئاسانکاری و کەمکردنەوەی بارگرانی دارایی و خێرایی لە راییکردنی کار و مامەڵەکان، حکومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆسەی تۆمارکردنی دامەزراوە بازرگانییەکان بە دیجیتاڵی دەکات و لەمەودوا هاووڵاتییان دەتوانن لە رێگەى ئەو پۆرتاڵە ئۆنلاینەی کە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتەکەیدا ئاماژەی پێداوە، داواکاری پێشکەش بکەن.
بە گوێرەی راگەیەندراوێکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، لە رێگەی ئەم سیستەمە نوێیەوە، لە هەر کات و شوێنێک بێت، دەتوانن بە ئاسانی و خێرایی و پارێزراوی، داواکاراییەكانی تایبەت بە تۆمارە بازرگانییەکانیان پێشکەش بکەن. بەمەش "ژمارەى یەکەی بێهاوتا" دەدرێتە هەر کۆمپانیایەکى تۆمارکراو تا بە ئاسانى سوود لە خزمەتگوزارییەکانی دیکەى حکومەت ببینن، هاوکات سیستەمەکە بە چەندین تایبەتمەندییەوە شوێنی پڕۆسەی کارکردنی پێشوو دەگرێتەوە.
پێشتر پێویست بوو داواکار چەندین جار سەردانی فەرمانگە و بەشە جیاوازەکانى بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارى دامەزراوە بازرگانییەکان بکات، تا بە پڕۆسەیەکى دوور و درێژ و تێچوویەکى زۆر و دوو داواکاریى جیاواز، ناوی بازرگانی یان کۆمپانیاکەی تۆمار بکات، ئەمەش جۆرێک لە ئاڵۆزی و بێزاری دروست کردبوو، هەروەها ئەم کەموکوڕییانە رێگر بوون لە پێشکەوتنی ئابووری و گەشەی کۆمپانیاکان و دەستپێشخەریی خاوەنکاران.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری راشیگەیاند، ئەم سیستەمە نوێیە، چەندین سوودى هەیە، چیتر بە ماوە و تێچوویەکى زۆر، کۆمپانیا و ناوى بازرگانى تۆمار ناکرێت، بەڵکوو لە هەر شوێنێک بێت %80 هەرزانتر لە جاران و لە ماوەی 24 کاتژمێری کارکردن‌دا ناوى بازرگانییەکە تۆمار دەکرێت. هەروەها داواکار بە شێوەی گەڕانی ئۆنلاین، دەتوانێت ناوە بازرگانییەکەى پشتڕاست بکاتەوە، تا کەسی دیکە نەتوانێت بە هەمان ناو لە هەرێمی کوردستان، کۆمپانیا تۆمار بکات.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئاماژەی بەوەشدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان لەپێناو خزمەتکردنى زیاترى هاووڵاتییان، پابەندبوونی خۆی بە وەرچەرخانی دیجیتاڵی و ئاسانکارى و پێشخستنى حوکمڕانییەکی کارامە دووپات دەكاتەوە و لەو رووەشەوە هەنگاوى بەهێزى لە بوارى تەکنەلۆژیای نوێ ناوە.