3 یاریزانی هه‌ولێر و نه‌ورۆز بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵمپی عێراق كران
رازی شنێشل راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵمپی عێراق لیستی كۆتایی یاریزانانی بۆ به‌شداریكردن له جامی رۆژئاوای ئاسیا بڵاوكرده‌وه كه تێیدا دوو یاریزانی كوردی بانگهێشت كردووه، به‌ڵام عه‌لی شاخه‌وانی ناوه‌راستكاری یانه‌ی هه‌ولێری دوورخستووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 5 حوزه‌یرانی 2023، رازی شنێشل راهێنه‌ری ئۆڵمپی عێراق لیستێكی 25 یاریزانی بڵاوكرده‌وه بۆ به‌شداریكردن له جامی رۆژئاوای ئاسیا كه تێیدا هه‌ڵۆ فایه‌ق یاریزانی كوردی یانه‌ی هه‌ولێر بانگهێشتكراوه، به‌ڵام عه‌لی شاخه‌وان كه پێشتر ناوی له لیستی سه‌ره‌تایی هه‌بوو دوورخرایه‌وه.
له نێو لیسته‌كه‌دا ئه‌حمه‌د مه‌كنزی یاریزانی یانه‌ی هه‌ولێر و زه‌ید ئیسماعیل یاریزانی یانه‌ی نه‌رۆز كه هه‌ردووكیان عه‌ره‌بن بانگهێشتی ئۆڵمپی عێراق كراون.
بڵند حه‌سه‌ن یاریزانی كوردی پیشه‌گه‌ری یانه‌ی گرافشاپی هۆڵه‌ندایش هاوشانی 4 یاریزانی دیكه‌ی پیشه‌گه‌ری عه‌ره‌ب ناوی له لیسته‌كه‌دا هه‌یه، كه ئه‌وانیش پێكهاتوون له مسته‌فا عیمران له یانه‌ی ئاتڵانتای ئیتاڵیا، عه‌لی موسه‌وی له یانه‌ی بی 93ـی دانیمارك، عه‌لی محه‌مه‌د له یانه‌ی لاس رۆزاسی ئیسپانیا و كامیل سه‌عد له رێد ستاری سویسری.
پاڵه‌وانێتی رۆژئاوای ئاسیا بۆ خوار ته‌مه‌ن 23 ساڵ، بڕیاره له نێوان رۆژانی 12 تا 20ـی ئه‌م مانگه به به‌شداریی 11 هه‌ڵبژارده له عێراق به‌ڕێوه‌بچێت. هه‌ڵبژارده به‌شداربووه‌كان پێكهاتوون له (عێراق، به‌حرێن، ئوردن، كوێت، لوبنان، عومان، فه‌ڵه‌ستین، سعوودیه، سووریا، ئیمارات و یه‌مه‌ن).