رووسیا هێرشێكی فراوانی ئۆکرانیای تێکشکاند

K24 – هەولێر
رووسیا رایدەگەیەنێت، هێرشێکی فراوانی ئۆکرانیای تێکشکاندووە و زیانی ماددی و مرۆیی زۆریان بە ئۆکرانیا گەیاندووە.
وەزارەتی بەرگری رووسیا بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ 6ی حوزەیرانی 2023، هێرشێکی فراوانی ئۆکرانیایان لە سنووری هەرێمی دۆنێتسک تێكشکاندووە و زیانێکی زۆری ماددی و مرۆییان بە سوپای ئۆکرانیا گەیاندووە.
بەگوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی بەرگری رووسیا، هێزی وشکانی، ئاسمانی و یەکەی تۆپهاوێژ رۆڵێکی گرنگییان لە تێکشکاندنی هێرشەکەی ئۆکرانیادا لە دۆنێتسک هەبووە.
باسی لەوەشکردووە، لە هێرشەکەدا 28 تانکییان تێکشاندووە کە 8 یان لیۆپارد و سێ تانکی دیکەشیان دروستکراوی فەرەنسا بوون.
لە 24/2/2022، ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیا لە پەیامێکدا شەڕی دژی ئۆکرانیا راگەیاند و سوپای وڵاتەکەی هێرشی بۆ سەر ئەو وڵاتە دەستپێکرد، لەکاتەوە تائێستا شەڕ لەنێوان ئەو دوو وڵاتە بەردەوامە کە زیانی زۆری بەر ئابووری جیهان گەیاندووە.