دوو یاریزانی دیكه‌ی كورد بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق كران
ئه‌مساڵ یاریزانه كورده‌كانی باشووری كوردستان زیاتر له هه‌موو ساڵه‌كانی دیكه بوونه‌ته جێگه‌ی چاوتێبڕینی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق، هاوشان له‌گه‌ڵ ڕه‌وا یووسفی یاریزانی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر، ئه‌مڕۆ دوو یاریزانی دیكه‌ی كوردیش له شاری دهۆك بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێراق كران.
محه‌مه‌د عه‌لی، به‌رپرسی راگه‌یاندنی یانه‌ی دهۆك، له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، كه دوو یاریزانی یانه‌ی دهۆك (عومه‌ر محه‌مه‌د و ئه‌ركان حسێن) به فه‌رمی له لایه‌ن عه‌باس عه‌تییه‌ی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێراق بانگهێشت كراون.
محه‌مه‌د عه‌لی، به كوردستان24 راگه‌یاند كه ئه‌م دوو یاریزانه ده‌بێت به‌شداریی له كه‌مپ و مه‌شقی راهێنانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بكه‌ن كه رۆژی چوارشه‌ممه‌ی دادێ ده‌ست پێده‌كات.
له ماوه‌كانی رابردوو، 3 یاریزانی كورد كه پێكهاتبوون، له (میران خه‌سرۆ، به‌یار ئه‌بوبه‌كر و دلێر حاته‌م) بانگهێشتی تیپی یه‌كه‌می هه‌ڵبژارده‌ی عێراق كران، ئه‌مڕۆش به فه‌رمی 3 یاریزانی دیكه‌ی كورد بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێراق كراون.