رووسیا یەکەم کارگەی بەرهەم هێنانی پۆلیستەری کردەوە

K24 - هەولێر

یەکەم کارگەی پۆلیستر لە پارێزگای رۆستۆڤ لە باشوری رووسیا کرایەوە، لە هەنگاوێکدا کە یارمەتیدەر دەبێت بۆ گەشەپێدانی ئابووری پارێزگاکە.

ڤاسیلی گۆلوبێڤ، پارێزگاری رۆستۆڤ رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە، 6ی حوزەیرانی 2023، کۆمپانیای "ئەڤانگارد" رووسی، لە شاری شاختی پارێزگای رۆستۆڤ یەکەم کارگەی بەرهەمهێنانی پۆلیستەری کردەوە.

دروستکردنی کارگەکە لە ساڵی 2019 دەستی پێکرد و لە ساڵی 2022 دەسەڵاتدارانی رۆستۆڤ ڕێککەوتنێکیان لەگەڵ کۆمپانیای "ئەڤانگارد" واژۆ کرد بۆ هاوکاریکردن لە جێبەجێکردنی پڕۆژەی وەبەرهێنان، پڕۆژەکە لە لیستی 100 گرنگترین پڕۆژەکانی وەبەرهێنانی پارێزگاکەدا بوو.

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەمڕۆ بەرهەمهێنانی نوێ دەست پێدەکەین لە چوارچێوەی بەرنامەی جێگرەوەی هاوردەکردن و بەرهەمهێنانی رووەکەکە لە ریشاڵی سەرەکی پۆلیستەر نزیکەی 60٪ی پێداویستییەکانی بازاڕی رووسیا پڕدەکاتەوە".

بەرپرسەکە جەختی لەوە کردەوە، ئەمە بەرهەمهێنانی تەکنەلۆژیای پێشکەوتووە و بەرهەمەکانی کارگەکە لەلایەن کۆمپانیای "ئەڤانگارد" و کۆمپانیاکانی دیکەی رووسیاوە بەرهەم دەهێنێرێت، دەشڵێت، نزیکەی 400 کەس لە کارگە نوێیەکەدا کار دەکەن.

لە لایەکی دیکەوە، دامەزرێنەری ئەم کارگەیە، ئۆلێگ ڕیبوشابکی، گوتی کارگە نوێیەکە دەرفەت دەدات بە رووسیا بۆ پەرەپێدان و سەربەخۆیی لە بواری ڕیشاڵی پۆلیستەردا، گوتیشی، توانای ئەم دامەزراوەیە مانگانە شەش هەزار تەن ڕیشاڵە و کۆمپانیای ئاڤانگارد نزیکەی نیوەی بەرهەمهێنانی کارگەکە بەکاردەهێنێت و ئەوەی دیکە بۆ کۆمپانیاکانی پیشەسازی سووک لە رووسیا دابین دەکرێت.