ناتانیاهۆ به دامه‌زراندنی راوێژكارێكی دژه بایدن له نووسینگه‌كه‌ی نزیكه‌كانی تووشی سه‌رسوڕمان ده‌كات

K24 - هەولێر:
له‌وكاته‌ی له چه‌ندین لاوه هه‌وڵ هه‌یه بۆ باشتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، به‌تایبه‌تی بانگهێشتكردنی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل بۆ كۆشكی سپی، به‌ڵام له‌پڕ سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل یه‌كێك له راستڕه‌وه توندڕه‌وه‌كان كه رۆژنامه‌نووسێكه، وه‌ك راوێژكار له نووسینگه‌كه‌ی داده‌مه‌زرێنێت و به‌وه ناسراوه یه‌كێكه له نه‌یاره‌كانی بایدن و به كه‌سێكی نه‌شیاو بۆ پۆستی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له قه‌ڵه‌می ده‌دا.
بینیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل رۆژنامه‌نووسی راستڕه‌وی توندڕه‌وی ئیسرائیلی جلعاد ته‌سفیك، كه به یه‌كێك له نه‌یاره‌كانی جۆو بایدن داده‌نرێت، وه‌ك راوێژكاری نووسینگه‌كه‌ی دایمه‌زراندووه، ته‌نانه‌ت نزیكه‌كانی ناتانیاهۆ ئه‌و بڕیاره به لێدانێكی كوشنده ناو ده‌به‌ن، بۆ هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی له‌پێناو به‌دیهێنانی لێكنزیكبوونه‌وه‌ی نێوان كۆشكی سپی و ته‌لئه‌ڤیڤ نراون. هه‌ندێك له نزیكه‌كانی ناتانیاهۆ سه‌ریان سووڕماوه، ئاخۆ ئه‌و بڕیاره بابه‌تێكی لاوه‌كی و رووكه‌شه له كاركردنی ناتانیاهۆ، یاخود مه‌به‌ستداره بۆ زیاتر ئاڵۆزبوونی په‌یوه‌ندییه نه‌رێنییه‌كانی ئێستای نێوان ئیداره‌ی هه‌ردوو وڵات؟
جلعاد ته‌سفیك ته‌مه‌نی 40 ساڵه و له‌لایه‌ن ناتانیاهۆوه به راوێژكاری سه‌رۆكوه‌زیران دانراوه، له ئێستادا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر لاپه‌ڕه‌یه‌ك به‌ڕێوه‌ده‌بات، كه نزیكه‌ی 30 هه‌زار فۆڵۆی هه‌یه و یه‌كێكه له سه‌رسه‌ختترین به‌رگریكارانی بایدن و دژی چه‌پڕه‌وه‌كان ده‌نووسێ، له سه‌ره‌تادا وه‌ك رۆژنامه‌نووسی بواری وه‌رزشی به‌شداری كار و چالاكی رۆژنامه‌وانی كردووه، پاشان چووه‌ته ناو بواری سیاسه‌ت.
له ته‌مووزی 2022ـدا، جلعاد وتارێكی له‌باره‌ی گوتارێكی بایدن نووسی بوو و ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو، كه میدیاكان به هه‌موو توانایانه‌وه هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن، بێتوانایی و نالێوه‌شاوه‌یی بایدن بشارنه‌وه، هه‌روه‌ها له ناوهێنانی بایدندا نووسیبووی "سه‌ركرده‌ی باڵا بایدن"، وه‌ك توانجێك له‌به‌رامبه‌ر به‌كارهێنانی وه‌سفی "رێبه‌ری باڵای ئێران". له به‌شێك له تویته‌كانیدا لایه‌نگری دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكای كردبوو، ته‌نانه‌ت كاتێك لایه‌نگرانی تره‌مپ هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر كۆنگرێس، له‌لای خۆیه‌وه پشتوانی لێ‌كردن و به‌پێویستی زانی راستڕه‌وی ئیسرائیلی وانه‌ی ئازایه‌تی و بوێرییان لێ فێر ببێ.