ئەمڕۆ پەرلەمانی تورکیا سەرۆکێکی نوێ هەڵدبژێرێت

K24 - هەولێر

بریارە ئەمڕۆ پەرلەمانی تورکیا بە سەرۆکایەتی دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە و پەرلەمانتاری پارێزگای عوسمانیە وەک و بە تەمەنترین پەرلەمانتار کۆببێتەوە و سەرۆکێکی نوێ هەڵبژێرن.

 تائێستا پێنچ کاندید بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا کێبڕکی لەسەر بە دەستهێنانی پۆستی سەرۆکایەتی پەرلەمانی تورکیا دەکەن.

ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، تەکین بینگۆل، پەرلەمانتاری ئەنقەرەی جەهەپەیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەستنیشانکردووە، لەگەڵ کاندید بوونی تەکین بینگۆل، ژمارەی کاندیدانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی پەرلەمان بوو بە پێنج کاندید.

 جیا لەوە نوعمان کورتوڵموش، وەکو کاندیدی ئاکپارتی و مەهەپە، جیهان پاچەچی وەکو کاندیدی ئیی پارتی، جان ئاتالای وەکو کاندیدی پارتی کرێکاری تورکیا و تولای خەتیمئۆغڵو ئۆروج -یش وەکو کاندیدی پارتی چەپی سەوز یەسەپە بەشداریی لە هەڵبژاردنەکەی سەرۆکی پەرلەمان دەکەن.