"بان سەڵاح" وێنەیەکی قەڵای هەولێری لە بڕۆنز کێشراوی لە پێشانگایەکدا نمایشکرد

K24 – هەولێر:

خانمە هونەرمەندی دەست رەنگین، "بان سەڵاح" پێشانگایەکی تایبەتی هێلکاری و چنین و نەخشەڕێژی و هونەری خۆشنووسی لە ماجدی گڕاند کردەوە، کە چەند بەرهەمێکی دەستی و چەند تابلۆیەکی هونەری خۆشنووسی و چنینکاری لەخۆوە گرتبوو.

لە پێشانگاکەدا بان سەڵاح، بەشێوەیەکی هونەری کاری لەسەر نەخشاندنی قەڵای هەولێر و چەند دێڕێک کردبوو، کە گوزارشتبوون لە خۆشەویستی هەولێر و دایک و باوکانی دنیا.

لە لێدوانێکیدا بۆ کوردستان24، گوتی: "پێشانگاکەم، دووپاتکردنەوەی ئەو خۆشەویستیەیە، کە بۆ شارەکەم و جوانیی و دروشمەکانی ئەو شارەیە، بۆیە منیش بە هێلە بڕۆنزییەکان ناوی هەولێر و دایک و باوکم کێشاوە".

هەروەها، گوتیشی: "بەدەر لەوانە چەندین تابلۆی رەنگاوڕەنگم چنیە، کە ئەمەیان کارێکی سەختە، چونکە کاری دەستی و چنینەوەی وشە زۆر لە نیگارکێشان قورسترە و ماندووبوونێکی زۆرتری دەوێت، بەڵام من لە پێناو خۆشەویستیم بۆ هەولێر هەست بە ماندووبوون ناکەم و هەوڵیشمداوە داهێنانێک لە هونەری خۆشنووسیشدا پێشکەشبکەم".

هەر لە چوارچێوەی پێشانگاکەدا چەپکە گوڵی رێزلێنانی هونەرمەند فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر، پێشکەش بە خانمە هونەرمەند "بان سەڵاح" کرا.

z
z
z