"كێشەكانی رێگاوبانی كۆیە و ده‌وروبه‌ری گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا"

K24 - هەولێر:
پارێزگای هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، لەبارەى چارەسەری گرفته‌كانی رێگەوبانی شاری کۆیە و دەوروبەری، هه‌روه‌ها دواكه‌وتنی پڕۆژه راگیراوه‌كان، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به سه‌رۆكایه‌تی جێگری سه‌رۆكوه‌زیران به‌ڕێوه‌چوو.
دیوانی پارێزگای هه‌ولێر له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، به‌سه‌رپه‌رشتی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و به ئاماده‌بوونی ئومێد سه‌باح سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، دانا عه‌بدولكه‌ریم وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر و ئه‌حمه‌د موفتی بریكاری وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به‌ڕێوه‌چوو، تێیدا تاووتوێی گرفته‌كانی رێگاوبانی كۆیه و ده‌وروبه‌ری كرا.
لە کۆبوونەوەکەدا راپۆرتێک له‌باره‌ی گرفته‌كانی رێگەوبان و هۆکاری دواکەوتنی پڕۆژە راگیراوەکان و پلانی چارەسەرکردنیان خرایەڕوو، لەلایەن ئامادەبووانەوە گفتوگۆ لە بارەیانەوە کرا و بڕیاردرا، ئەولەویەت بدرێت بەو پڕۆژانەی کە بۆ ئەم قۆناغە گرنگی زیاتریان هەیە و هەوڵی دابینکردنی نەختینەی داراییان بۆ بدرێت بۆ ئەوەی لەزووترین کات بەشێک لە گرفتی رێگەوبانەکان چارەسەر بکرێت.