لافاو هەشت پارێزگای ئێرانی گرتەوە

لافاو هەشت پارێزگای ئێرانی گرتەوە
لافاو هەشت پارێزگای ئێرانی گرتەوە

K24 - هەولێر:

لافاو هەشت پارێزگای ئێرانی گرتەوە و گیانلەدەستدان و بریندار بوونی نزیک 60 کەسی لێکەوتەوە.

جەعفەر میعادفەر، سەرۆکی رێکخراوی فریاکەوتنی ئێران رایگەیاند، بە هۆی لافاوەوە لە هەشت پارێزگا، 6 کەس گیانیانلەدەستداوە و لانیکەم 53 کەسی دیکەش بریندار بوون و چەندین کەسیش بێسەروشوێنن.

میعادفەر گوتیشی: زۆرترین ژمارەی قوربانییەکان لە پارێزگای ئیسفەهان بوون، کە چوار کەس گیانیانلەدەستداوە و 9 کەسیش بریندار بوون. لە هەریەک لە پارێزگاکانی ئازەربایجان و ئەراکیش کەسێک گیانی لەدەستداوە.