سبه‌ی باران ده‌بارێت

K24 - هەولێر:
سبه‌ی شه‌ممه بارانبارین، ره‌شه‌با و هه‌وره تریشقه له ناوچه جیاوازه‌كانی ناوه‌ڕاستی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌سپێده‌كات.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراقی، سبه‌ی (شه‌ممه 10ـی حوزه‌یرانی 2023)، له ناوه‌ڕاست و ناوچه جیاوازه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ئاسمان هه‌وراوی ده‌بێت و پێپشبینی نمه‌باران و تاوه‌بارانیش ده‌كرێت.
له‌باره‌ی ناوچه‌كانی باشووری عێراق، كه‌شناسی ئه‌و وڵاته ئاماژه به‌وه ده‌كات، پلەکانی گەرمای سبه‌ی شه‌ممه نزیک دەبێت لە كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ هه‌ینی.
ئاماژە بەوەش دەکات، کە بەرزترین پلەی گەرما لە بەغدا و بابل 43 و کەربەلا و نەجەف و واسیت 44 و بەسرە 46 وه‌ك به‌رزترین و گه‌رمترین ناوچه‌كانی عێراق ده‌ستنیشانكراوه.