لە هەفتەیەکدا تورکیا زیاتر لە 1200 کۆچبەری دیپۆرت کردووەتەوە

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا: ئەمساڵ رێگری لە 106 هەزار و 707 کۆچبەر کراوە
ئەرشیف
ئەرشیف

K24 - هەولێر

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، لەماوەی هەفتەیەکدا هەزار و 212 کۆچبەری نایاسایی دیپۆرت کراون.

لە راگەیەندراوێکدا فەرمانگەی کۆچی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ئاشکرای کرد، لەماوەی یەک هەفتەدا دوو هەزار و 825 کۆچبەری نایاسایی دەستگیرکراوە و هەزار و 212 کۆچبەری دیکەش دیپۆرتی وڵاتی خۆیان کراون.

هاوکات 773 کەس لە دەستگیرکراوان هاووڵاتی ئەفغانستانن 56ـیان پاکستانی و هەزار و 996 کەسیش خەڵکی وڵاتانی دیکەن.

جیا لەوەش لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی کۆچی نایاساییدا لە ماوەی 1ـی کانونی یەکەمی ئەمساڵ تا 8ـی حوزەیران، 42 هەزار و 549 کۆچبەری نایاسایی رەوانەی وڵاتی خۆیان کراون، کە زۆرینەیان خەڵکی ئەفغانستانن. لەلایەکی دیکەشەوە لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا رێگری لە هاتنی 106 هەزار و 707 کۆچبەری نایاسایی کراوە.