کەشناسی: پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە

کەشناسی
کەشناسی

K24 – هەولێر

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی ئاسمانی هەرێمی کوردستان لەنێوان هەور و ساماڵ دەبێت لەگەڵ تۆزێکی کەم، پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە.

بەشی پێشبینییەکانی کەشوهەوا لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان کەمێک هەور دەبێت لەگەڵ بوونى تۆزێکى کەم لەسەر بەشێک لە ناوچە جیاجیاکان.

کەشناسی لەبارەی کەشوهەوای سبەی پێشبینی کردووە، سبەی دووشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵەی هەور،  پلەی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 38 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 36 پلەى سیلیزى

دهۆک: 36 پلەى سیلیزى

کەرکووک: 39 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 39 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 29 پلەى سیلیزى

زاخۆ:  38 پلەى سیلیزى

سۆران :  36 پلەى سیلیزى

گەرمیان:  43 پلەى سیلیزى