به‌شار ئه‌سه‌د: ئاینده‌ی سوریا له شه‌ڕ دایه
K24 – هه‌ولێر
به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سوریا، ئاینده‌ی وڵاته‌كه‌ی له گۆڕه‌پانی جه‌نگدا ده‌بێنێته‌وه و پێداگری له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتن و له‌ناوبردنی نه‌یارانی ده‌كات و ئاماژه به سه‌ركه‌وتنی هێزه‌كانی له حه‌له‌ب، و ده‌وروبه‌ری دیمه‌شق پایته‌حت، حمس و ناوچه‌كانی دیكه كرد.
ئه‌سه‌د رۆژی یه‌كشه‌ممه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ "به‌ره‌ی پێشكه‌وتووی عه‌ره‌بی" دڵنیابوونی خۆی له سه‌ركه‌وتن پیشاندا و رایگه‌یاند به هیچ شێوه‌یه‌ك له شه‌ڕی سوریا سازش ناكه‌ین و ته‌نیا ده‌توانین به سوپا شه‌ڕی ئه‌و گرووپه چه‌كدارانه بكه‌ین كه به گوته‌ی ئه‌و له لایه‌ن بیانییه‌كانه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێن.
هه‌روه‌ها گه‌شبینی خۆیشی به‌رامبه‌ر ئه‌نجامه‌كانی شه‌ڕ له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی سوریا پیشاندا و سوپاسی روسیا، ئێران و حزبوڵا كرد و رایگه‌یاند: "سوپای سوریا به یارمه‌تی هاوپه‌یمانانی وه‌ك روسیا، ئێران و حزبوڵا بێ وه‌ستان به‌رده‌وامه و هه‌ڵوێستی روسیا گرنگ و له به‌رژوه‌ندی سوریا دایه".
ره‌شبینی خۆیشی به‌رامبه‌ر دانوستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه لسه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی پیشاندا و گوتی دڵی به دانوستانه‌كانی ژێر چاودێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان خۆش نییه.
هه‌روه‌ها سوپاسی هه‌ڵوێستی عێراق و جه‌زائیر و عومان كرد و راگه‌یاند حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هاوكارییه‌كی جیدی له‌گه‌ڵ سوریا هه‌یه.