بە وێنە؛ سعوودیە و ئەمەریکا مانۆڕێکی هاوبەشی سەربازییان ئەنجام دا

هێزە ئاسمانییەکانی سعوودیە و ئەمەریکا مانۆرێکی هاوبەشی سەربازییان ئەنجام دا
هێزە ئاسمانییەکانی سعوودیە و ئەمەریکا مانۆرێکی هاوبەشی سەربازییان ئەنجام دا

K24 - هەولێر

هێزە ئاسمانییەکانی سعوودیە و ئەمەریکا مانۆڕێکی هاوبەشی سەربازییان ئەنجامدا و وەزارەتی بەرگری سعوودیەش دەڵێت، دوو جۆری فڕۆکەی جەنگی ئەمەریکی تێیدا بەشدار بوون. 

رۆژی شەممە 11ـی حوزەیرانی 2023، وەزارەتی بەرگری سعوودیە لە تویتێکدا ئاماژەی بەوە دا، هێزە ئاسمانییەکانی ئەو وڵاتە مانۆڕێکی هاوبەشی ئاسمانییان لەگەڵ هێزە ئاسمانییەکانی ئەمەریکا ئەنجامداوە. 

وەزارەتی بەرگری سعوودیە بە ئاماژەدان بەوەی ئامانجی مانۆرە سەربازییەکە "بەرزکردنەوەی توانای سەربازی بووە و تەقەمەنی راستەقینە تێیدا بەکارهێندراوە" ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە مانۆرە سەربازییەکەدا هەر یەکە لە فڕۆکەی جەنگی 'ئێف - 15'ـی ئەمەریکی و فڕۆکەی بۆمبڕێژکەری ستراتیژی ئەمەریکی 'B-1 Lancer' بەشداربوون. 

رۆژی 30ی ئایاری 2023ـش، مانۆڕێکی سەربازیی هاوبەش بە ناوی "ئیرادەی هەڵۆ 23" لە سعوودیە لەگەڵ وڵاتانی ئەنجوومەنی هاریکاری کەنداو و ئەمەریکا بەڕێوەچوو.

هەروەها لە مانگی ئاداری ساڵی 2022دا، مانۆڕی سەربازیی کەنداو بە ناوی "ئیرادەی هەڵۆ 22" بەڕێوە چوو.

بە وێنە؛ سعوودیە و ئەمەریکا مانۆرێکی هاوبەشی سەربازییان ئەنجام دا