خدر مه‌نتك: هه‌وڵده‌درێت له رێگه‌ی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌وه تۆڵه له كورد بكرێته‌وه
K24 - هەولێر
له‌باره‌ی په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه یاسای بودجه‌ی عێراق بۆ ساڵه‌كانی 2023، 2024 و 2025 و مادده‌كانی تایبه‌ت به شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، تا ئێستا 42 مادده په‌سه‌ندكراون. ده‌شڵێت: "هه‌وڵده‌درێت له رێگه‌ی مادده‌كانی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌وه تۆڵه له كورد بكرێته‌وه".
كه‌مێك به‌ر له ئێستا محه‌ممه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، گه‌یشته باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مان و بڕیاره كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان له‌باره‌ی ده‌نگدان به مادده‌كانی دیكه‌ی پڕۆژه یاسای بودجه به‌ڕێوه‌بچێت.
خدر مه‌نتك ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق به كوردستان24ـی راگه‌یاند، نزیكه‌ی 25 مادده له پڕۆژه یاسای بودجه‌ی گشتی عێراق ماون ده‌نگیان له‌سه‌ر بدرێت، ئه‌مشه‌و یاخوود به‌یانی هه‌موویان تێده‌په‌ڕێندرێن.
ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه گوتی: "له‌ساڵانی رابردووش ئه‌وه به‌دی كراوه، ئه‌و تێڕوانینه هه‌یه كه له رێگه‌ی مادده‌كانی پڕۆژه یاسای بودجه‌وه ده‌یانه‌وێت تۆڵه له كورد بكه‌نه‌وه و یاخوود گه‌له‌كۆمه‌ی لێبكرێت، له دوو دانیشتنی رابردوو ئه‌وه‌مان بینی كه مادده‌كانی تایبه‌ت به شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان چه‌نده به كێشه تێپه‌ڕین".
شه‌وی (10/11ـی حوزەیرانی 2023) بە ئامادەبوونی 241 پەرلەمانتار، لە دانیشتنی پەرلەمانی عێراقدا، ماددەی 14ـی پرۆژەیاسای بودجە پەسەندکرا کە تایبەتە بە چۆنیەتی مامەڵەکردن بە داهاتەکانی هەرێمی کوردستان.