حكومه‌تی عێراق كۆمپانیایه‌ك له شارۆچكه‌ی شنگال داده‌مه‌زرێنێت
K24 - هەولێر:
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی هه‌فتانه‌ی خۆیدا به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكوه‌زیران ژماره‌یه‌ك بڕیار له‌باره‌ی چه‌ند پرسێكی نوێ ده‌رده‌كات، كه زۆربه‌یان په‌یوه‌ندییان به هه‌ردوو بواری بازرگانی و خوێندنی باڵاوه هه‌یه.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 11ـی حوزه‌یرانی 2023) ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به سه‌رۆكایه‌تی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كۆبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی 25ـی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا، كه تێیدا به‌گشتی تاووتوێی پرس و بابه‌ته گشتییه‌كانی عێراق و هه‌ردوو بواری بازرگانی و كاری كۆمپانیاكان و خوێندنی باڵا و زانكۆ ناحكومییه‌كانی كرد.
له بڕگه‌یه‌كی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیار درا به پشتیوانیكردنی دامه‌زراندنی كۆمپانیای نوێ له پارێزگاكانی عێراق به مه‌به‌ستی هاندانی گه‌نجان و دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار بۆ هه‌ر پارێزگایه‌ك، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ر كۆمپانیایه‌كی نوێ كه داده‌مه‌زرێت، بۆی هه‌یه بایی ملیارێك دینار سه‌رمایه‌كه‌ی بێت و به‌بێ هیچ داشكانێك و حكومه‌ت بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ پشتگیری له دامه‌زراندنی ئه‌و كۆمپانیا نوێیانه ده‌كات.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، له خاڵی شه‌شه‌مدا بڕیار دراوه به دامه‌زراندنی یه‌ك كۆمپانیا له هه‌ر پارێزگایه‌كی عێراقی جگه له به‌غدا كه 4 كۆمپانیا و به‌سره و مووسڵ كه 2 كۆمپانیایان لێ داده‌مه‌زرێت، هه‌روه‌ها به گوێره‌ی بڕیاره‌كه كۆمپانیایه‌ك له شارۆچكه‌ی شنگال داده‌مه‌زرێت.
سه‌باره‌ت به خوێندنی باڵا و زانكۆ ناحكومییه‌كان، ئاماژه به‌وه كراوه، به ئامانجی پێشخستن و نوێكردنه‌وه‌ی زانكۆ ئه‌هلییه‌كان، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاری دا به په‌سه‌نكردنی راسپارده‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌ش سه‌باره‌ت به بابه‌تی نوێكردنه‌وه‌ی زانكۆكان كه له نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران له 29ـی ئایاری 2023 به‌ڕێوه‌چوو.
به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، بڕیار درا به هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای ژماره 25ـی ساڵی 2016ـی تایبه‌ت به خوێندنی ئه‌هلی له عێراق، وه‌ك له بڕیاره‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه، ئه‌و یاسایه كه‌موكوڕی تێدایه و پێویست به هه‌مواركردنه‌وه ده‌كات، به‌تایبه‌ت له‌باره‌ی خۆنوێكردنه‌وه‌یان و خۆگونجاندنیان له‌گه‌ڵ سیسته‌م و پڕۆگرانی نوێ و بیانی و به‌گوێره‌ی ئه‌و پێوه‌ر و مه‌رجانه‌ی كه له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی عێراقی ده‌رده‌چن.